زاری کرمانجی – سۆران :
ئاکارا الیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی٢٠٢٢ / ٢٠٢٣ سوپاس و پێزانین و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرپەرشتیاران و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و ستافی مامۆستایان و کارمەندانی خزمەتگوزاری دەکات کە بە شێوەیەکی گشتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتووی ئەنجامدران و بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێکرد کردوە،
هەر بەم بۆنەیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران پیرۆزبایی لە قوتابییان دەکات و هیوای ئایندەیەکی گەش و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت”.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢٤ کۆتایی بە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم خولی یەکەم هات لە سەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەپێک دێت لە چوار بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی سۆران ، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 60 هەزار قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان کردبوو.
بەپێی بەدواداچوونێکی زاری کرمانجی لەگەڵ بەشی ئەزموونەکانی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 66،988 هەزار قوتابی بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2022_ 2023 کردبوو بەمجۆرەی خوارەوە :
پەروەردە ژمارەی قوتابییان
رواندز : 6826
سۆران: 44823
چۆمان : 4941
مێرگەسۆر: 10398
کۆی گشتی قوتابییانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکان بەقوتابییانی دەرەکیشەوە لە سنووری پەروەردەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جگە لە بازنەی یەکەم بریتی بو و لە 66،988 قوتابی”.