زاری كرمانجی
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بەپێوەری ڕیختەر سنووری ئیدارەی گەرمیانی هەژاند و دانیشتووانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.
شێروان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 13 کیلۆمەتر لەژێر زەویدا و لە کاتژمێر 7:56ی بەیانی ئەمڕۆ تۆمار کراوە. چەقی لەرینەوەکە ناوچە شاخاوییەکانی “باوەئیسماعیل” بووە کە 13 کیلۆمەتر لە شاری خانەقین و 21 کیلۆمەتر لە شاری کەلارەوە دوورە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان ماددی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی ناوچەکە بەهۆی هەستپێکردنی لەرینەوەکە تووشی دڵەڕاوکێ بوون.

































































