ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، هاتوچۆی ماتۆڕسیکل و بارهەڵگرەکانی لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغە کرد
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە مەبەستی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروست نەبوونی جەنجاڵی لە سەیرانگا و ناوچە گەشتیارییەکان، بڕیاری دا هاتوچۆی ماتۆڕسیکل و بارهەڵگرەکان لە سەیرانگا و ناوچە گەشیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر قەدەغە بکرێن.
بڕیارەکەی هاتوچۆی هەولێر تەنیا لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی جێبەجێ دەکرێن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ڕۆژانی پێنجشەممە لە دەمژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ تاوەکو ١ـی شەو
ڕۆژانی هەینی لە دەمژمێر ٧ـی بەیانی تاوەکو ١ـی شەو
هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران، هەر بارهەڵگر و ماتۆڕسیکلێک بە ڕێگای ناوچە گەشتیارییەکاندا تێپەڕێت لەو ڕۆژ و کاتژمێرانەی قەدەغە کراون، لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە سزای دارایی لەسەر تۆمار دەکرێت.
هاوکات، هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکلەکان دەکات ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن لە پێناو دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییان.

































































