ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
کۆمپانیای ئەمازۆن ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧دا خزمەتگوزاریی “ئەمازۆن ئۆتۆس” لە بەریتانیا دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم فراوانکردنی بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئۆنلاینی کۆمپانیاکە لە دەرەوەی ئەمریکا.
بەپێی ئاژانسی reuters: بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمپانیای هیۆندای یەکێک دەبێت لە هاوبەشە سەرەتاییەکان و مۆدێلە نوێ و بەکارهاتووەکانی کارەبایی، هایبرید و بەنزینی وەک IONIQ 3، IONIQ 5، KONA و i20 پێشکەش دەکات، هاوکات گروپی بریکارەکانی ڤێرتو مۆتۆرز ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەخاتە ڕوو و لە مانگەکانی داهاتووشدا براند و بریکاری زیاتر ڕادەگەیەنرێن. لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، کڕیاران دەتوانن لە ماڵپەڕی ئەمازۆنی بەریتانیاوە بە ئۆتۆمبێلەکاندا بگەڕێن، نرخی پێشوەختە ببینن، ئۆتۆمبێل حجز بکەن، بژاردە داراییەکان بپشکنن و بەهای ئۆتۆمبێلە کۆنەکانی خۆیان بزانن.
لە کاتێکدا بریکارەکان خۆیان نرخەکان دیاری دەکەن و مامەڵەی کۆتایی کڕینەکە هەر لەلای بریکارەکە تەواو دەکرێت مات نوفۆرت، بەڕێوەبەری ئەمازۆن ئۆتۆس ئینتەرناشناڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کە کڕینی ئۆتۆمبێل یەکێکە لە گەورەترین بڕیارەکانی کڕین لای خەڵک و ئامانجیان ئەوەیە پرۆسەکە هێندەی بازاڕکردن بۆ هەر کاڵایەکی دیکە لە ئەمازۆن سادە و ڕوون بێت.

































































