ئهمڕۆ دووشەممە، ئارسێنیۆ دۆمینگێز ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا دابخات.
دۆمینگێز لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی “بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە مافی تێپەڕبوونی سەلامەت یان ئازادی گەشتکردن بەناو گەرە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ هاتوچۆی ترانزێتی نێودەوڵەتی بەکاردەهێنرێت قەدەغە بکات، چونكه ئهمه پێچهوانهی رێككهوتنه نێودهوڵهتییهكانه.”
ئهمهش لە کاتێکدایە کە ئەمهریکا دوای شکستی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، کە ڕۆژی دووشەممە گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران دەستپێدەکات، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە 28ی شوباتهوه گهرووهكهی به داخراوی هێشتووهتهوه.
ئارسێنیۆ دۆمینگێز سهرۆكی ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی:
داخستنی گهرووی هورمز پێچهوانهی رێككهوتنه ئاوییه نێودهوڵهتییهكانه

































































