زاری کرمانجی ـ سۆران:
ساڵانە سەدان قوتابی بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن لە بەشی وەرزشی زانکۆی سۆران، روودەکەنە سکۆڵی وەرزشی زانکۆی سۆران.
خوێندن لە بەشی وەرزشی زانکۆ بەدەر لە کۆنمرەی پۆلی 12 ـی ئامادەیی پێویستی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی هەیە. واتە شێوازی وەرگرتنی راستەوخۆ پەیڕەو دەکرێت 60 نمرە لەسەر کۆنمرەی پۆلی 12 و 40 نمرە لەسەر تاقیکردنەوەی پراکتیکی.
سکوڵی وەرزشی زانکۆی سۆران، دەرچووانی پۆلی دوانزدەیەمی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە ئارەزووی وەرگرتنیان لە بەشی وەرزشی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران هەیە، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٥ کۆتا وادەی دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنە لە بەشی وەرزش.