محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
پاكسازی لە كێلگە مینەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی هەیەو دوو شوێنی گرنگ لە لایەن تیمەكانی كاروباری مین پاككرانەوە.
عەلی عبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، بەزاری كرمانجی راگەیاند“ بەیاوەری هەریەك لە وەیسی سەعید وەیسی،، بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی پەرلەمانی كوردستان و بەرێوەبەری ناحیەی پیران، لە چالاكیەكدا ژمارەیەك مین لەلایەن تیمەكانی لەناوبردن EOD بەسەركەوتوی لەناوبرد، بەمەش كۆتای بە كاركردن لە دوو كێلگەی بەمین رێژكراوی گوندی بریاوەی دەڤەری مێرگەسۆر هات”.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر دەشڵێت” ئەم پاككردنەوەی ئەمڕۆ كراوە ۳٠٠ماڵ لە گوندی بریاوە و شوێنی ئاوەدانی خەڵك دووربوون كە روبەرەكەیان ( ۱۱٠٠٠ )م۲ بوو، بەگووتەی دانیشتوانی ئەم گوندە ٤ قوربانی لەو كێلگە مینانە تۆماركراون كە بە پاككردنەوەیان وێڕای ئەوەی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتییان لەم دەڤەرە نامێنێت، لەهەمان كات بۆ كاری لەوەڕگا و گژوگیای بەهاریش دەتواندرێت سودی لێ ببیندرێت