محەممەد مەحموود- سۆران:
بەپێی ئامارەکانی بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری لە سۆران ،له مانگی 3ی ئەمساڵ 142 کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و بەراورد بە مانگی 2 ئامارەکە زۆر کەمیکردووه، مانگی ڕابردوو زیاتر لە 300 کەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چووبوونە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری.
د. وریا محەمەدەمین، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە کۆی ئەو پشکنینە خوێنانەی لە بنکەکەمان تۆمارکراون لە مانگی 3 ێ 142 کەس لە بنکەکەمان پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری بەراورد بە مانگی 2 ش ئامارەکە زۆر کەمیکردووه لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کاتێکدا مانگی ڕابردوو 314 کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، ئەو ئامارەش تاکو 24 ی ئەو مانگەیە، بە پێی ڕێنماییەکان ئامار لەو ڕێکەوتە هەژمار دەکرێت “.
د. وریا ، گوتیشی ” لەو ڕێژەیە 2 کەسیان هەڵگری تالاسیما بوونە و بەپێی ئەو ئامارەش بێت مانگی 2 ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنووری ئیدارەی سۆران چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری زیاتربووە له مانگی 3 “.
بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، ئەو ئامارەشی خستەروو کە تایبەت بوو بەو کەسانەی لە رێگەی نیشنگەکانەوە هاتوونەتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 16 کەس پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە و 6 کەسیش لەوانەی لە رێگەی چاودێرییەوە نێردرابوون پشکنینی خوێنیان بۆ ئەنجامدراوە.
شەڕو ئاڵۆزییەکان و ناجێگری نرخی زێر له ئێستادا کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر کەبوونەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیری.
































































