قایمقامی قەزای رواندز :” ئەگەر دروستكردنی خانوو لەسەر موڵكی حكومی نەبێت و لە حەڕەمی گوند بێت لاریمان نییە”
زاری كرمانجی – رواندز:
هاووڵاتییانی دۆڵی ئاكۆیان لە قەزای رواندز، گلەیی لە ئیدارەی شارەكەیان دەكەن كە رێگریان دەكات لە دروستكردنی خانوو و گواستنەوەی كەرەستەی بیناسازی بۆ گوندەكانیان، لە بەرامبەردا قایمقامی قەزاكە دەڵێ ئەگەر دروستكردنی خانووەكە لەسەر موڵكی حكومی نەبێت و لە حەڕەمی گوند بێت رێگەی پێدەدرێت.
لە مبارەیەوە ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای رواندز تایبەت بە زاری كرمانجی راگەیاند:” مەرج و رێنماییەكانی حكومەت بۆ دروستكردنی خانوو ئەوەیە كە لەسەر موڵكی حكومی نەبێت و لە حەڕەمی گوند بێت، بۆیە هەر شوێنێك لە حەڕەمی گوند دوور بێت و موڵكی حكومی بێت، بە زێدەڕۆیی كرا بێت بە هیچ شێوەیەك رێگەی پێنادرێت،”
هەروەها ئەوەش دەڵێ:” ئەگەر كەسێك بیەوێت خانوو دروست بكات، سەرەتا دەبێت رەزامەندی لە كشتوكاڵی رواندز وەربگرێت .”