زاری كرمانجی :
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەزمونەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە ناوەندەكانی خوێندن، لە رۆژی 25 ی ئەم مانگەوە تا 2 / 1 / 2023 لە تەواوی ناوەندەكانی سەر بە وەرزارەتەكەیان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوكات بەپێی رۆژمێری پشوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن، لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەزمونەكان و لە رۆژی 25 ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و تاوەكوو 2 كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و رۆژی 2 كانوونی دووەم كە دەكاتە رۆژی دووشەممە پرۆسەی وەرزی دووەمی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.