وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەك دەداتە دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكاران، داوا دەكات مۆڕاڵانە كارەكانیان ئەنجام بدەن.
لە ئاگادارییهكهدا هاتووە: “داوا لە هەموو میدیا بینرا و بیسراو، پۆڕتاڵ و رایەڵە ئهلیكترۆنییهكان دەكەین، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە دژ بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت و ترس و گومان دروست بكات لەسەر هەرێمەكەمان، هەروەها دوور بكەونەوە لە بڵاو كردنەوەی هەر راپۆرت و وێنە و ڤیدیۆ و بابەتێكی ساخەته كە هۆكار بێت بۆ ترس و تۆقان و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان.”
ئهوهش هاتووه: “دووریش بكەونەوە لەو بابەتانەی كە دەبێته هۆی شڵەژانی باری ئابووری.”

































































