زاری كرمانجی-سۆران:
گۆشەیەکی تایبەتە بە ناساندنی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی قەتەر، لەلایەن شوانە عەبدوڵڵا، شرۆڤەکاری تۆپی پێ ئامادە دەکرێت.
هەڵبژاردەی مەکسیک ساڵی 1927دامەزراوە، ساڵی1929بوەتە ئەندامی فیفا یەکەم یاریی فەرمی لە ساڵی 1923بەرانبەر هەڵبژاردەی گواتیمالا بووە، و سێ بەدوو یارییەکەی بردۆتەوە، 16 جـار گەشتووەتـە کۆتاییەکانی مۆندیـال، یەکەم بەشداری سالی 1930 بوو. تاکە هەڵبژاردەیە کە زۆرترین جار بەشداری مۆندیالی کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ دەسکەوتێکی گرنگی هەبێت.
گرینگترین دەسکەوتەکانی
جارێک بۆتە پاڵەوانی جامی کیشوەرکان لەساڵی1999
10جار بۆتە پاڵەوانی جامی زێرین لە ساڵانی
1965
1971
1977
1993
1996
19982003
2009
2011
2015
هەڵبژاردەی مەکسیک لە گروپی C شان بە شانی هەڵبژاردەکانی (سعوودییە، ئارجێنتینا و پۆڵەندا) یاریی دەکات.