مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بەگوێرەی میدیایی ئیسرائیلی لە بۆسەیەكی حەماس لە غەززە، سەربازێكی ئیسرائیلی كوژرا و 9 ی دیكە بریندار بوون و ژمارەیەكیش بێسەروشوێنن .
سوپای ئیسرائیل بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی تەواوی غەززە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 30ی ئابی 2025، هێرشێكی بەرفراوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەكە دەستپێكرد، بە پێی میدیای ئیسرائیل بەشێك لەو سەربازانە لە گەڕەكی زەیتوون كەوتوونەتە بۆسەیەكی حەماسەوە و سەربازێك كوژراوە و 9ی دیكەیان بریندار و چواریشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و گومان دەكرێت كەوتبنە دەست حەماس .

































































