ئەمڕۆ چوارشەممە20-8-2025، ئەو شاندی هەرێمی کوردستان كە لە پێرێ شەوەوە لە بەغدان لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەكان کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە ئامادەبوونی تەیف سامی و محەممەد تەمیم، سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراقە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، تا لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکان ببێتە بنەمایەک بۆ مانگەکانی داهاتوو”.

































































