
“پێویستە هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە”
“جووڵانەوەی بابلیۆن، نوێنەرایەتیی بەها ڕاستەقینەكانی كریستیانەكان ناكات”
لە ئەگەری رەتكردنەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق رووبەڕووی پێكدانان لەگەڵ ئەمریكا دەبێتەوە.
گۆڤاری (پڕۆڤیدێنس)ی كە لە ئەمریكا چاپ بڵاو دەكرێتەوەی، ڕاپۆرتێكی لەسەر فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر حەشدی شەعبی و ئەگەری سەركێشان بۆ هێرش و پێكدادان بڵاو كردووەتەوە.
ئەم گۆڤارە، باسی لەوە كردووە ” ڕەتكردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، سەر دەكێشێ بۆ پێكدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا و لاوازبوونی زیاتری سەروەریی عێراق”.
پڕۆڤیدێنس روونیكردۆتەوە” ڕووبەڕووبوونەوەی پەلهاوێژی و خۆخزاندنە عێراق لەلایەن ئێرانەوە، پرسێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە”.
لە راپۆڕتی گۆڤارەكە باس لە پێشێلكارییەكانی جووڵانەوەكەی كلدانی كراوە و خراوەتەروو: جووڵانەوەی بابلیۆن، كە رەیان كلدانی سەرپەرشتیی دەكات، نوێنەرایەتیی بەها و بەرژەوەندییە ڕاستەقینەكانی كریستیانەكان ناكات، بە نموونەیەكی دیار و بەرچاوی قۆستنەوەی كەمینەكان لەلایەن ئێرانەوە دادەنرێ بۆ بەدیهێنانی ئەجێنداكانی، لە كاتێكدا ئێران، هەڕەشەیەكی راستەقینەیە لەسەر پێكهاتەی كریستیانەكان و ئایینزاكانی تر لە عێراق”.

لە بەشێكی راپۆڕتەكەدا گۆڤاری (پڕۆڤیدێنس) هاتووە ” پێویستە هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە، وەك فاكتەرێكی هاوسەنگی بەرانبەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی”.

































































