
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە ئاماژەدان بە وێنەی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، لە بەرنامەی ئێکسنێتدا نووسیویەتی: “وێنەی بارمتە ئیسرائیلییەکان ترسناکن و دڕندەیی حەماس ئاشکرا دەکەن”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە دەستبەجێ و بێ مەرج هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن، حەماس دەبێت چەک داماڵێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆی لە غەززە بهێنێت، لە هەمان کاتدا دەبێت ڕێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییە بەرفراوانەکان بگاتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی.

































































