زاری كرمانجی:
جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژی ڕووناکیی دەکات، جێی سەرسوڕمانە.
پێنجشەممە 10ـی تەممووزی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێكس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت: بەڵێ، هەواڵەکان ڕاستن، پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید، سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە، باڵاترین دادگای وڵاتیش دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەوە دەکات، دەڵێت: جێگەی سەرسوڕمانە.
تا کۆتایی ساڵی 2026، سەرانسەری هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری بە نرخێکی کەمتر لە پێشوو.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاریی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە، لەوانەش کارەبای 24 کاتژمێری کە بە پرۆژەی ڕووناکی ناسراوە، پرۆژەکە سەرەتا لە هەولێر جێبەجێ کرا، دواتر گەیشتە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی، بەم زووانەش دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە.

































































