زاری كرمانجی – دهۆك:
لەژێر دروشمی (ئازادی، دیموكراسی و دادپەروەری) لە شاری دهۆك دوێنێ 14ـەیەمین كۆنگرەی پارتی بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام دەستی بە كارەكانی خۆی كرد و ئەمڕۆش بەردەوامە.
خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەكان كە دوێنێ دەست بەكار بوونە، ناوی كاندیدەكانیشی تێدایە ئەوانەی كە دەبنە ئەندامی سەركردایەتی، پرۆسەی دەنگدانیش هەر ئەمڕۆ بەرێوەدەچێت، هەر ئەمشەو جیاكردنەوەی دەنگەكان دەست پێ دەكات، ئەگەر پەیڕەوی ناوخۆی پارتی گۆڕانكاری بەسەردا نەهێت، 51 ئەندامی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن، دوای كۆنگرە 17 ئەندامی مەكتەبی سیاسی دیاری دەكرێن، بەڵام ئەگەر هەیە رێژەكە بەرز بكرێتەوە بۆ 61 ئەندامی سەركردایەتی و 9 ئەندامی یەدەك، لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بكرێنە 21 ئەندام،لە كۆنگرەدا راپۆرتی چارەسەر و پێشنیاز و داهاتووی پارتی دەخرێتەروو وەك پەیڕەو و پڕۆگرام، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و بكرێتە بەرنامەی كاری داهاتووی پارتی”.