زاری كرمانجی -هەولێر:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/10/18 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی شانشینی یه‌كگرتوو له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و ئهركداركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نویی فیدراڵی، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه گرنگه حكوومه‌تی نوێی عێراق كاره له‌پێشینه‌كانی ده‌ستنیشان بكات و خزمه‌تگوزاری و ده‌رفه‌تی كار پێشكه‌ش بكات، ده‌رفه‌تیشی هه‌یه هه‌ندێك له كێشه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات ده‌بێ ستراتیژی بیر بكه‌نه‌وه و پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گێڕانه‌وه و پاراستنی سه‌قامگیری بكه‌ن.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبووونهوهكه بوو، تیایدا جه‌خت له گرنگیی پاراستنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه له بواری دیموكراسیدا وڵاتانی دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له نزیكه‌وه چاودێریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانییان هه‌یه به‌ربه‌ست و كێشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ده‌رفه‌تی فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان به‌تایبه‌تی له بواری كار و وه‌به‌رهێناندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی شانشینی یه‌كگرتوو له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی بوو.