ئامادەکارییەکان خەریکە تەواو دەکرێن و لەم هەفتەیەدا پڕۆژەکان ڕادەگەیەندرێن
محەممەد مەحموود – سۆران :
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتوونە لە سەرەتای مانگی ٩، بۆ ئەنجامدانی دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەک و شەقامەکانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا ئەو پڕۆژانە رابگەیەندرێن.
سەرچاوەیەک بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەو پڕۆژانە پێکدێن لە کاری قیڕتاوکردن و دروستکردنی شەقامی تازە و ئاوەڕۆ و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چەند شەقام و کۆڵانێکی قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، ئەو کارانەش دراون بە کۆمپانیای کاڤین گرووپ بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا تەواو بکرێن، بەمەش ئاستی پڕۆژە خزمەگوزارییەکان لە ئیدارەی سۆران دەچێتە قۆناغێکی تازەوە.

































































