زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سۆران، قوتابییانی زانكۆ ئـاگادار دەكاتەوە، بەپێی ئـەم خشتەی خوارەوە سەردانیان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی شوێنی مانەوە لە بەشەناوخۆییەكان.
١-ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٤، فاكەڵتیی یاسا و بەڕێوەبردن، زانست، ئـەندازیاری.
٢-ڕۆژی ھەینی، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٤، فاكەڵتیی ئـاداب.
٣- ڕۆژی شەممە، ٣١ـی ئابی ٢٠٢٤، فاكەڵتیی پەروەردە.
تێبینی:
١ـ قوتابی بە پێی خشتەی داندراو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەكان بكات، بە پێچەوانەوە مامەڵی ڕایی ناكرێت.
٢- ناسنامە(باج)ـی بەشەناوخۆییی ساڵی ڕابردووی لەلابێت، لەگەڵ وێنەیەكی معامەلات.
٣-قوتابی دەتوانێ شوێن بۆ ھاوڕێكەشی وەربگرێت، بە مەرجێك باج و وێنەیەكی معامەلاتی ھاوڕێكەی لەلابێت، نوسخەی ڕەسەن.
٤-ئـەو قوتابییانەی لەنوێ دێنە بەشەناوخۆییی، دوایی تەواوبوونی ئـەم خشتەیە سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتی شوێن لەبەشە ناوخۆییەكان.

































































