سومەیە عەبدولقادر-سۆران
بەپێی زانیاری و بەدوواداچوونەكانی زاری كرمانجی نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، نەوت فرۆشێكیش لە قەزای ناوەندی سۆران هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
مەغدید عوسمان ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ماوەی دوو ڕۆژە نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ بەرزبووەتەوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كەمی هاتنی نەوت لە عێڕاق بۆ هەرێمی كوردستان”.
ئاشكراشی دەكات: ” لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی بێجی بە 150 هەزار دینارە، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی بەغدا بە 140 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

































































