ڕاگری پەیمانگە زانیاری دەخاتە ڕوو
محەممەد مەحموود- ڕواندز
پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز پێك دێت لە هەر دوو بەشی میوزیك و شێوەكاری، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە ڕێگەی پڕكردنەوەی فۆرم و هەڵسەنگاندنەوە، ژمارەیەك لە قوتابییانی دەرچووی پۆلی 9 بنەڕەتیان وەرگرتووە.
دانا مستەفا، ڕاگری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” بۆ ئەمساڵی خوێندن لە پەیمانگەكەمان بۆ هەر دوو بەشی موزیك و شێوەكاری 12 قوتابیمان وەرگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ڕێگەی پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری بۆ پەیمانگەكەمان لەلایەن دەرچووانی پۆلی 9 بنەڕەتی و گەڕاندنەوەی فۆڕمەكان و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی پێشوەختە بۆ قوتابییان ، ناوی 12 قوتابی دەرچوو كەوا لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز درێژە بە خوێندن بدەن بە شێوەیەكی ئەكادیمی