زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەورووبەری، ڕایگەیاند: 80% خەڵكی سنووری قەزای مێرگەسۆر پێوەری ئاویان بەستووە. دەشڵێ: لەو بڕیارەی سەرۆكی حكوومەت خەڵكێكی زۆری سنوورەكە سوودمەند بوونە.
مەجروم دینۆ میرزا، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەورووبەری، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: 80% خەڵكی سنووری قەزای مێرگەسۆر پێوەری ئاویان بەستووە، ئەوانەشی كە ماون، فەرمانگەكانی حكوومینە، هێشتا هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ ئەوەی ئەوانیش پێوەر ببەستن.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەورووبەری، دەشڵێ: زۆرێك لە هاووڵاتییان مانگانە پارەی ئاو كە قەرزدارن دەدەن، ئەوانەشی كە نادەن، زۆرجار بە ڕێگەی جۆراوجۆ ئاگادارمان كردوونەتەوە، بۆ ئەوەی لەو دەرفەتە سوودمەند بن كە سەرۆكی حكوومەت ڕایگەیاندبوو كە هەر هاووڵاتییەك پارەی كرێی ئاو بگەڕێنێتەوە 15% لێی خۆش بن، كە خەڵكێكی زۆر لەو دەرفەتە سوودمەند بوونە.