زاری كرمانجی-سۆران
قوتابییەكی قوتابخانەی دواناوەندی چاڤاری كوڕان، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش لەمبارەوە زانیاری خستەڕوو.
لەمبارەوە م.عیزەت هەڵگۆر، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی چاڤاری كوڕان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای ئەوەی شەوی رابردوو (میرۆمەر هاوار كەمال) قوتابی پۆلی هەشت لە قوتابخانەكەمان لە رێگای زاخۆ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو بەداخەوە بەهۆی سەختی گیانی لە دەستدا”.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی چاڤاری كوڕان، گووتیشی: ” ناوبراو یەكێك بوو لە قوتابییە ژیر و هەرە زیرەكەكانی قوتابخانەكەمان.