مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ : “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن تۆز و خۆڵێکی سووک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.”
هەروەها سبەی یەکشەممە هەر وەکوو لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە : “ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.”
هاوکات بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی پێشبینیکراو لە ئیدارەی سۆران 43 پلەی سیلیزی یە .