سادق شێرۆكی- سۆران:
بەم زووانە لەژێر فەرمان و چاودێری مەسرور بارزانی، بانکی نیشتمانی لە کوردستان دەکرێتەوە و دەبێتە پاڵپشتییەکی دارایی زۆر گرنگ بۆ ھاووڵاتییان، ئەمیش بە پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان و داھێنەران کە بەتەمای پرۆژەیەکن یان فکرەیەکی بازرگانییان ھەیە پێشینەی خانووبەرە بۆ خانووبەرە و پێشینەی زەواج بۆ گەنجان لەگەڵ چەندین پاڵپشتی دارایی و قەرز و پێدانی پارە بە ھاووڵاتییان.

































































