زاری كرمانجی-چۆمان:
لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار، بەردی بناخەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی قەزای چۆمان داندرا.
بەپێی هەواڵێكی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی ناردراوە تیادا هاتووە: ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠-٩-٢٠٢٢ لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به ئامادەبوونی هەڵگۆرد شیخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، حەسەن حەدۆ لێپسراوی لقی ٢٦ی گولان و سوارا ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان و شاخەوان حوسێن بەرێوەبەری ناحیەی سمیلان و قەسرێ، عەبدلوهاب مەحموود، بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ١٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی باڵەكایەتی داندرا، بە گوژمەی یەك ملیارو پێنج سەد و بیست ملیۆن و نۆسەدو پەنجاو هەشت هەزراو پێنج سەت دینار”.
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە رێورەسمی دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەكانی قەزای چۆمان، دڵنیایی دایە خەڵكی باڵەكایەتی، كە ناوچەكە چاوی ئاگایی حكوومەتی هەرێمی هەمیشە لەسەرە بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان”.
گووتیشی: ” بەپێی توانای پێویستی حكوومەتی هەرێم، لە هەوڵی بەردەوام دەبین بۆ گەیاندنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیانی قەزاو ناحیەو گوندەكان.