مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رۆژی شەممە 1 ـ 4 ـ 2023 پشووی فەرمییە، بەڵام لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكات كە پشووەكە تەنیا خوێندنگەكانی خوێندنی سریانی دەگرێتەوە و خوێندنگەكانی دیكە دەبێت دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد ڕۆژی شەممەی داهاتوو 1 ـ 4 ـ 2023 پشوی فەرمیە، بەڵام تەنها لەخوێندنگەكانی خوێندنی سریانی لەهەرێمی كوردستان.
ئەوەشی ڕونكردەوە كە: “خوێندنگەكانی دیكە، دەوامی ئاسایی تێدا دەكرێت و دەتوانن تاقیكردنەوەكانی وەرزی دوەمی پۆلەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئەنجامبدەن بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن”.
بەگوێرەی ساڵنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 1 ی 4 ی هەموو ساڵبَك پشووی سەری ساڵی ئاشوورییەكانە، ئەم پشوەش لەناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكانیشدا، تەنها سریان و ئاشوریەكان دەگرێتەوەو لەو ڕۆژەدا دەتوانن دەوام نەكەن.