شەهلا رەشید- سۆران:
بەرپرسی بنكەی تەندروستی هندرێن، رایدەگەینێت، نزیكەی چوار هەزار كەس لە سنووری ئیدارەی سۆران، وەك نەخۆشی درێژ خایەن بۆ وەرگرتنی دەرمان روو لە بنكەكەمان دەكەن و مانگانە دەرمان وەردەگرن.
قادر جامی، بەرپرسی بنكەی تەندروستی هندرێن، بۆ زاری كرمانجی، ئاشكرای كرد:” لە هەندێك دەرمانەكانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەموكوڕتیمان هەیە، كە بریتین لە دەرزی ئەنسۆلین، كۆنكورد و چەند جۆرێكی دیكەی دەرمان نەماون، هەروەها حەبی فیكریس ئەمەش بۆ نەخۆشییە شەكرەیە ئەویشمان زۆر كەم ماون، هەروەها چەند دەرزییەكی دیكشەمان هەیە تا كۆتایی ئەم مانگە بەشی نەخۆشەكانمان دەكەن”.