فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، جارێکی دیکە بەرگری لە هەردوو ئەستێرەی یانەکەی، کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر کرد و گوتی، خەڵک قسەی بێمانا دەکەن. پێرێز خۆی بەربژێرکردووەتەوە بۆ بوونەوە بەسەرۆکی یانەکە، لەو هەڵبژاردنەی بڕیارە رۆژی 7ی مانگی شەشی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت. پێرێز لە نوێترین چاوپێکەوتندا باسی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی کردووە و دەڵێ، ئەو سوورە لەسەر مانەوە لە یانەکە و رەتیدەکەمەوە بابەتی پارە، رێگری بەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێت. سەرۆکی ریال مەدرید باسی لە بایەخ و توانای گەورەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکە کردووەتەوە، باسی لە رۆڵی ئەو لە سەرکەوتن و نازناوەکانی یانەکە، لەماوەی ساڵانی رابردوودا کردووە. لەبارەی ئێمباپێوە، سەرۆکی ریال مەدرید دەڵێ، ئەو یاریزانە فەرەنسییە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی نوێ بووەوە لە خۆگونجاندن لەگەڵ شوێنی یارییکردنی نوێی لە یانەکەمان، کە جیاوازبوو لەوەی لە سانجێرمان هەیبوو. ئەو ئاماژەی بەوەداوە کە یانەکەی هیچ دوودڵ نابێت لەوەی هەموو گۆڕانکارییەکی پێویست لە پێکهاتەکەیدا بکات، لەپێناو ئاسانکردنی ئەرکی کیلیان. لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە کە باس لەنەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس دەکەن لە یاریگادا. سەرۆکی ریال مەدرید دەڵێ، "ئەو قسانە راست نین و بێمانان. ئەوان دوو باشترین یاریزانی ئێستای جیهانن. ڤینی رۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ لەلایەن یانەکەمانەوە، ناکرێ زێدەڕۆیی بکەین لە پەرچەکردارماندا. بیرۆکەی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، هەموو ساڵێک نادروستە، دەبێ لەبیرمان بێت، کەس نەیتوانیوە لە دە ساڵدا شەش نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بباتەوە. پێرێز هەروەها باسی راهێنەری داهاتووی یانەکەی کردووە، ناوی هیچ راهێنەرێکی بەدیاریکراوی نەهێناوە، بەڵام دەڵێ مۆرینیۆ راهێنەرێکە باش دەیناسم، ئەو لەماوەی کارکردنی لەگەڵمان، رۆحیەتی رکابەریی بۆ تیپەکە گەڕاندەوە. بەڵام وەک ئەو دەڵێ، ئەوە مانای ئەوە نییە کە بڕیارەکە یەکلایی کراوەتەوە، دووپاتیدەکاتەوە کە پێشینە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەیەتی بەسەرۆکی یانەکە و دوای ئەوە، یانەکە بەوردی ئیش لەسەر دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی تیپەکە دەکات.
یانەی ریال مەدرید دەرگای بەڕووی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری پێشووی داخست، کە بۆ وەرزی نوێ سەرکردایەتی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی داوای گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانانی یانە شاهانەکەی کرد لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا. ئەلۆنسۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاردا گولەری ئەستێرەی ریال مەدرید واژۆ بکات؛ ئەو پێیوایە گولەر دەتوانێت ئاستی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەری چێڵسی بەرز بکاتەوە و رەهەندێکی نوێی هێرشبەری بۆ یانە لەندەنییەکە زیاد بکات. هەرچەندە ماوەی کارکردنی ئەلۆنسۆ لە ریال مەدرید زۆر نەبوو، بەڵام رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی ئاستی گولەر و دەرخستنی تواناکانی. راهێنەرە ئیسپانییەکە لە سەرەتاوە قەبارەی بەهرەی ئەم یاریزانە تورکەی ناسیبوو و رۆڵێکی سەرەکی پێ بەخشی لە سیستمەکەیدا، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر لەگەڵ فلۆریان ڤێرتز ئەنجامی دابوو لە کاتی ئەزموونە سەرکەوتووەکەی لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن. بەگوێرەی ئەوەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گولەر یەکێکە لە ئامانجە درێژخایەنەکانی چابی ئەلۆنسۆ لە چێڵسی، چونکە هەردوولا لە دوای رۆیشتنی راهێنەرەکە لە ریال مەدرید، پەیوەندییەکی بەردەوامیان لە نێواندا هەبووە. لە وەرزی رابردوودا، گولەر 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 14 ئەسیستی هەبووە، هەروەها لە چەندین شوێنی جیاوازی هێرشبەریدا وەک دروستکەری یاری، ناوەندی هێرشبەر یان باڵ یاری کردووە، بەڵام ئیکرێم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورک لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی X دووپاتی کردەوە کە کارگێڕیی ریال مەدرید ئامادە نییە دەستبەرداری گولەر بێت و ئەو یاریزانە لاوە بە داهاتووی تیپەکە دەبینن. ئەلۆنسۆ پێیوایە پەیوەندیکردنی گولەر بە چێڵسی، بڕێکی زۆر لە داهێنان بە هێرشەکانی تیپەکە دەبەخشێت، بەهۆی توانای یاریکردنی لە پشت هێرشبەرەکان یان دەستپێکردن لە باڵی راست و چوونە ناو قوڵایی یاریگا. هەروەها یاریزانە تورکەکە بەتوانای بڕینی بەرگرییە چڕەکان لەڕێگەی تێپەڕاندنی وردی تۆپەوە جیادەکرێتەوە، لەگەڵ هەبوونی توانای گۆڵ تۆمارکردنی کاریگەر، ئەمەش دەبێتە زۆرکردنی بژاردە هێرشبەرییەکانی چێڵسی کە زۆرجار بەدەست کەمیی هەمەجۆریی لە هێرشبردندا دەیناڵاند. هەروەها کۆڵ پاڵمەریش سوود لە هاتنی گولەر وەردەگرێت، چونکە ئێستا چێڵسی بەشێوەیەکی زۆر پشت بەم یاریزانە ئینگلیزە دەبەستێت وەک سەرچاوەی سەرەکی دروستکردنی هەل. کاتێک پاڵمەر لە باشترین ئاستیدا نابێت، ئاستی هێرشبەری تیپەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، بۆیە گولەر دەتوانێت هاوکار بێت لە دابەشکردنی ئەرکی دروستکردنی یاری و دابینکردنی بژاردەی زیاتر لە سێیەکی کۆتایی یاریگادا.
یانەی دهۆك بە گەرمی هاتووەتە نێو مێركاتۆی گواستنەوەی یاریزانان، لە هەنگاوی یەكەم بە تەواوەتی هێڵی پێشەوەی یانەكەی نوێدەكاتەوە و 3...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : ئاژانسی"فرانس پرێس" لە زاری وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بڵاوی كردەوە لە چەند شارێكی فەرەنسا زیاتر...
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هاندەرانی تۆپی پێ و پۆلیس لە فەرەنسا، دوای سەرکەوتنی پاریس سانجێرمان...
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی مەلەکردن لە مەلەوانگە داخراوەکان ڕەنگە چێژ بەخشبێت بەتایبەت لەگەڵ هاوڕێیان بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆشو...
یانەیەكی شاری كەركووك لەنێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی سەركەوتنێكی مێژوویی تۆمار كرد بۆ وەرزی داهاتوو دەبێتە نوێنەرێكی دیكەی كوردستانی لە...
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) سەرجەم ئەو خەڵاتانەی بڵاو كردەوە كە دەدرێت بە هەڵبژاردەكانی بەشداربووی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە مانگی...
ئینریکی ڕیکێلمی، بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی یانەی ڕیال مەدرید، باسی لە ململانێی توندی ئەم دواییەی ریال مەدرید كرد لە دژی دامەزراوە...
جەلال سەعید ئەندامی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان هەموو ئەوانەی ئێستا سەرکێشی بە وەرزشی کوردستانەوە دەکەن، بە پاڵپشتی پارتی خۆیان...
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.