د. ئازا کامەران: لە کاتی ڕاهێنان و یارییەکان خواردنەوەی ئاو بۆ وەرزشوانان بە پێوە یان بە دانیشتنەوە بابەتێکی جێی باسی...
ستافێكی ئێرانی بە راهێنەرایەتی یەحیا گوڵمحەمەدی لەگەڵ یانەی دهۆك بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق دەستبەكار دەبن، تێچووی گواستنەوەی ئەو ستافە ئێرانییە...
د. ئازا کامەران: زۆربەی یاریزانەکان لە دوای وەرزێکی پڕ لە یاری و ماندووبوونی زۆر هەندێ جار هەست بە ئازار دەکەن...
نوسینی : کرێکار قادر ڕوستایی لە جیهانی تۆپی پێدا، هەمیشە بڕیارەکانی ڕاهێنەران دەبنە جێگەی مشتومڕی هاندەران و میدیاکان، بەڵام هەندێک...
فیدراسیۆنی جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی، ژمارەی یانە بەشداربووەكانیان بۆ چامپیۆنزلیگی كەنداوی داهاتوو زیاد كرد، لە عێراق دوو یانە بەشداریی دەكەنئەمڕۆ...
ئەلڤارۆ مۆراتا، ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و ئاتڵێتیكۆ مەدرید و یاریزانی ئێستای یانەی كۆمۆی ئیتاڵیا، دوای شەش مانگ لە...
فابیۆ كاناڤارۆ، راهێنەری ئیتاڵی هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان شێرزۆد تێیمیرۆڤ، هێرشبەری پێشووی یانەی هەولێری بۆ مۆندیالی 2026 دوورخستەوە.ئەمرۆ سێشەممە، 6 حوزەیرانی 2026،...
کێشەی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی قۆناخێکی نوێی لە گرژی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا دەستەوارەیەکی فەرمی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا پێشکەش کرد. ئەم هەنگاوە جیددیەتی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی جیهان دەسەلمێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاتلێتیکۆ مەدرید سوورە لەسەر مانەوەی یاریزانەکە و دەرگای گفتوگۆی بۆ رۆیشتنی دانەخستووە. بەگوێرەی ئەوەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە زاری سەرچاوەکانی ناو ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە ئاشکرای کردووە، بارسێلۆنا لە رێگەی ئیمەیڵەوە دەستەوارەیەکی بەرایی بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە مەدریدییەکە ناردووە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەلڤارێز. راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە رێکارە فەرمییە باوەکانی بازاڕی گواستنەوە هاتووە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئاتلێتیکۆ مەدرید هەبوونی هەر دەستەوارەیەکی فەرمی رەتکردبووەوە و هەندێک لە راپۆرتە بڵاوکراوەکانی بە نادروست وەسف کردبوو. سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە کە کارگێڕیی بارسێلۆنا نایەوێت بچێتە ناو هیچ ململانێیەکی میدیایی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید، و وەک گرێبەستێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسێیەدا دەکەن کە ملکەچی گفتوگۆی نێوان یانەکانە، بڕیاری کۆتاییش بۆ یانە مەدریدییەکە جێدەهێڵن کە ئایا دەستەوارەکە قبوڵ دەکەن یان رەتیدەکەنەوە بەپێی بەرژەوەندییە وەرزشییەکانیان. گەشبینییە کەتەلۆنییەکان لەم گرێبەستەدا پشت بە هەڵوێستی خودی یاریزانەکە دەبەستێت؛ زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەلڤارێز لەڕێگەی فێرناندۆ هیدالگۆی بەڕێوەبەری کارەکانییەوە، کارگێڕیی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت لەم هاوینەدا بڕوات و پەیوەندی بە پڕۆژە وەرزشییەکەی بارسێلۆناوە بکات. هەروەها بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە لە چەند رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی بایەخپێدانی هەردوولا. گومانەکان لەسەر داهاتووی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە زیاد دەکەن، دوای ئەوەی لە چەندین بۆنەی پێشوودا خۆی لە دووپاتکردنەوەی مانەوەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ ماوەیەکی درێژ پاراستووە، هەرچەندە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوامە. هەروەها کاتێک لە چاوپێکەوتنە میدیاییە جیاوازەکاندا لەبارەی داهاتوویەوە پرسیاری لێکراوە، دەرگای بەڕووی ئەگەری گواستنەوە بۆ بارسێلۆنا دانەخستووە. لە بەرامبەردا، ئاتلێتیکۆ مەدرید دەست دەگرێت بە هەڵوێستە یاسایی و گرێبەستییەکەی خۆیەوە، وەک پشتبەستن بەو گرێبەستە درێژخایەنەی کە یاریزانەکە بە یانەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لە هەبوونی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 500 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش وادەکات کارگێڕیی رۆخی بلانکۆس لە پێگەیەکی بەهێزدا بێت بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی یاریزانەکە.
خاوەن پشکەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانی، هەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردنیان لە دژی سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بەتۆمەتی بێبەڵێنی و پابەندنەبوون بەو رێکەوتنەی لە نێوانیاندا هەبووە. خاوەن پشکەکان، داوایان لە رامۆس کردووە، بەهای مەرجی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوانیان بدات، لەگەڵ ئاراستەکردنی هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو یاریزانە، بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتانەی بە 'ساختەچێتی و فێڵبازی' ناوی بردوون. خاوەن پشکەکان هەروەها داوای قەرەبوویان کردووە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر یانەکە کەوتووە. پێشتر رامۆس، هاوپەیمانییەکی دروستکردبوو، کە گەیشتبوونە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ کڕینەوەی یانەکە بەرامبەر 444 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لە دوای دەرکەوتنی ناکۆکی لە نێوان هەردوولایەنی کڕیار و فرۆشیار، دەستەوارەکە هەڵوەشایەوە و فرۆشتنەکە سەری نەگرت. ئەو کۆمەڵەیەی خاوەنی پشکەکانی سێڤییان، لە بڵاوکراوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەکی خێزانی دیکەی خاوەن پشکی هەمان یانەدا رامۆس تۆمەتبار دەکەن بە 'بێنەوبەرە و تەڵەکەبازی'، بەدرێژایی چەندین مانگ، بەئامانجی سەرلێشێواندنی یانەکە و هەڵخەڵەتاندنی. لە بەشێکی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، "ئەو جۆرە فێڵەی کە بەڕێز رامۆس و دارودەستە نزیکەکەی ئێمەیان خستە ناویەوە تاوەکو دوایین سات. تەنیا پەرچەکردارێکی لەناکاو نەبوو، بەڵکو کارێکی پلان بۆ داڕێژراوی چەند مانگە بوو. ئەو چەند مانگەی کە دەستخەڕۆکردنی بەئەنقەست و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی یانەی سێڤییای لە رێگەی مانۆڕی ژێراوژێرەوە بەتێکدانی ئاشکرای راستییەکان، کاریان لەسەر کرا". بڵاوکراوەکە هەروەها دەڵێ، لە چەند رۆژی بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی دەستنیشانکراو بۆ تەواوکردنی رێوشوێنی کڕینەوەی یانەکە، رامۆس و نزیکەکانی، پاشەکشەی چەند بەشدارێکیان لە هاوپەیمانێتیی دەستپێشخەر بۆ کڕینەوەی یانەکە راگەیاند. بڵاوکراوەکە دووپاتیدەکاتەوە کە "ئەو گۆڕانکارییە ریشەییە لە دۆسێی وەبەرهێنەکاندا، زۆر جیاوازە لەوەی لەسەرەتاوە ئەو وەبەرهێنانە پێشانیاندەدا. ئەوەش گومانی زۆری دروستکرد لەبارەی مەترسیی لایەنی کڕیارەوە لە ویستیدا بۆ کڕینەوەی یانەکە". رامۆس خۆی دەرچووی ئەکادیمیای سێڤییا بووە، ساڵی 2004 بۆ یەکەمجار بەشداری لە پێکهاتەی یەکەمی یانەکەدا کردووە، دواتریش پاش گەشتێکی دوورودرێژ لەگەڵ ریال مەدرید کە 16 ساڵی خایاند و پاش دوو وەرز لە پاریس سانجێرمان، گەڕایەوە یانەکە.
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی کارتی سوور بۆ داپۆشینی دەم و لێدانی گۆشە بۆ بەفیڕۆدانی کات و فراوانکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای...
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.