ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور، ناوەڕاست و کارایبی (CONCACAF) داوای لە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی...
یانەی دهۆک بەهۆی حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی غەراف سکاڵای لە لێژنەی پێشبركێیەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمار کردووە و...
جۆزێ مۆرینھۆ ڕاهێنەری پورتوگالیی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، هۆکاری داوانەکردنی لامین یامال، باڵە هێرشبەرە درەوشاوەکەی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ ڕیزەکانی یانە...
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی ڕاگەیاندنی لیژنەی تیپە میللیەکانی سۆران بڵاوی کردەوە؛ ئاگاداری سەرجەم تیپە بەشداربووەکان و وەرزش دۆستان دەکەینەوە...
چیرۆکی رۆدری کۆتایی هات و رۆدری ریال مەدریدی رەتکردەوە و بووە یاریزانی بارسێلۆنا، تێچووی گواستنەوەکەشی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ. لەمبارەیەوە...
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی ڕاگەیێندراوێک لە زانکۆی سۆران، بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، دەست دەکات بە دابەشکردنی فۆڕمی...
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی لە مەکسیک، زۆرێک لە ئافرەتانی نابینا ڕووبەڕووی گوشاری کۆمەڵایەتی دەبنەوە کە ناچاریان دەکات لە ماڵەوە...
بەهای بازاڕیی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق زیادی کردووە، دوای ئەوەی گواستنەوەی یاریزانان بە ئامانجی بەهێزکردنی پێکهاتەکانیان لەگەڵ یاریزانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی 2026-2027 بەردەوامە. یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق رۆژی 14ـی ئەم مانگە دەستپێدەکەن، یانەی زاخۆ خاوەن گرانترین یاریزانی خولەکەیە کە ئاکام هاشمە، ئەو ئەستێرە کوردە بووە خاوەن گرانترین گرێبەست لە مێژووی خولەکەدا کە نرخەکەی ملیارێک و پێنج سەت ملیۆن دینارە. دوای ئەو ئیبراهیم بایش، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق دێت، کە دووەم گرانترین یاریزانە بۆ وەرزی نوێ بەبڕی ملیارێک و سێسەت و پەنجا ملیۆن دینار بۆ یانەی هەولێر دەکات. لەڕووی بەهای بازاڕییەوە یانەی زاخۆ بەکۆی گشتی 7.93 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی یەکەمی یانەکانی عێراقدایە، سوورپۆشانی خابوور پارەیەکی باشی دارایی خەرجکردووە لە کۆکردنەوەی ئەستێرەکان، هەریەک لە شێرزوود تێمیرۆڤ، گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولەکە و هاڕوون ئەحمەد، مایسترۆی هێڵی ناوەڕاست، هاوشانی شێرکۆ کەریم و ئەمجەد عەتوان دەبنە تیپێکی رکابەر لە خولەکەدا. یانەی گەرمە بڕی 7.73 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە لە پلەی دووەمە، گەرمە وەرزی رابردوو لە پلەی دووەمە، ئەمساڵ موئمین سلێمانی راهێنەری میسری هێناوە و بەشێکی زۆری یاریزانەکانی وەرزی رابردووی هێشتووەتەوە، دیارترین گرێبەستیان لەگەڵ فەهد تاڵبی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق و یوسف ئالوسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئوردنە. عەلی مەنسووڕیان، راهێنەری یانەی تەڵەبە، کە ساڵانێکی زۆر راهێنەری یانە گەورەکانی ئێران بووە، لەبارەی وەرزی نوێ بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "ئەمساڵ خولەکە زۆر قورسە، بەتایبەت یانەکانی کوردستان پارەیەکی زۆرییان خەرجکردووە، یانەی دهۆک و زاخۆ زۆر بەهێزن، زاخۆ بەهۆی کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەستێرە و دهۆک بەهۆی بوونی یەحیا گوڵ محەممەدی راهێنەری بەنێوبانگی ئێران کە پێموایە تیپی زۆر رکابەر دەبن لە خولەکەدا". ریزبەندیی بەهای بازاڕیی یانەکانی دیکە بەمشێوەیە: یانەی شورتە 6.53 ملیۆن یۆرۆ. یانەی دهۆک 6.40 ملیۆن یۆرۆ. یانەی هەولێریش 6.38 ملیۆن یۆرۆ.یانەی جەوییە 6.30 ملیۆن یۆرۆ. یانەکانی زەورا و تەڵەبە هەریەکەیان 5.65 ملیۆن یۆرۆ. یانەی نەورۆز 5.23 ملیۆن یۆرۆ. موسڵ بە 4.83 ملیۆن.دیالەش بە 4.25 ملیۆن یۆرۆ.یانەی مینا 4.23 ملیۆن یۆرۆ. کەرخ 4.03 ملیۆن یۆرۆ. نەفت 3.63 ملیۆن یۆرۆ. غەراف 3.60 ملیۆن یۆرۆ. نەفتی میسان 3.45 ملیۆن یۆرۆ. کارەبا 3.38 ملیۆن یۆرۆ. جۆلان 2.75 ملیۆن یۆرۆ.گازی باکوور 1.50 ملیۆن یۆرۆ. یانەی کەربەلا کەمترین بەهای بازاڕی لەنێو یانەکانی خولەکەدا تۆمارکرد کە 225 هەزار یۆرۆ بوو.
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی ژمارەی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی 2026-2027 راگەیاند. لیستە نوێیەکە 9 گۆڕانکاری گەورەی تێدایە و تێیدا ژمارەی درێسی ئەستێرە نوێیەکان و چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی ئاشکرا کراوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمی یانە شاهانەکە، هەردوو یاریزانی لاو؛ کارلۆس ئیسپی و یان دیۆماندی، بەفەرمی بوونە بەشێک لە تیپی یەکەم. ئیسپی درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت کە پێشتر خاوەنەکەی دانی سیبایۆس بوو، دیۆماندیش ژمارە 25ـی پێدراوە. ژمارەی یاریزانە نوێیەکانئەو یاریزانە نوێیانەی لەم هاوینەدا پەیوەندییان بە قەڵای سپییەوە کردووە، ژمارەکانیان بەم شێوەیە دەبێت: ئیبراهیما کۆناتی: ژمارە 16.مارک کوکورێیا: ژمارە 17 (کە پێشتر لای مارکۆ ئاسێنسیۆ بوو).بێرناردۆ سێلڤا: ژمارە 20 (کە فران گارسیا لەبەری دەکرد).دینزڵ دومفرێیس: ژمارە 24. گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان و گەڕانەوەی ئێندریکلەسەر ئاستی یاریزانانی ئێستای یانەکە، سێ گۆڕانکاری گرنگ روویانداوە؛ مارکۆ ئاسێنسیۆ ژمارە 2ـی وەرگرت کە پێشتر هی دانی کارڤاخالی ئەفسانەی یانەکە بوو (کە یانەکەی جێهێشتووە). دینزڵ هاوسن ژمارە 4ـی وەرگرت کە هی دەیڤد ئالابا بوو. هەروەها ئێندریک، ئەستێرە بەرازیلییەکە کە نیوەی وەرزی رابردوو بەخواستن لە ئۆڵۆمپیک لیۆن بوو، گەڕایەوە و جارێکی دیکە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت. لیستەکە پڕ بووەتەوەبە راگەیاندنی ئەم ژمارانە، ریال مەدرید هەموو ژمارەکانی تیپی یەکەمی پڕکردووەتەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە ئەگەر یانەکە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە بیەوێت یاریزانێکی دیکە بکڕێت، دەبێت یەکێک لە یاریزانەکانی ئێستای بفرۆشێت یان گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی شوێن بۆ یاریزانە نوێیەکە بکاتەوە. دەستپێکی وەرزبڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، 22ـی ئاب، ریال مەدرید یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ئەنجام بدات، کە تێیدا یاریزانەکان بە ژمارە نوێیەکانیانەوە دەردەکەون. لیستی تەواوی ژمارەی یاریزانانی ریال مەدرید:گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا (1)، لونین (13). بەرگریکاران: ئاسێنسیۆ (2)، میلیتاو (3)، هۆیسن (4)، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد (12)، کۆناتێ (16)، کوکورێیا (17)، کارێراس (18)، رۆدیگێر (22)، مێندی (23)، دومفرێیس (24). ناوەڕاستکاران: بێلینگهام (5)، کاماڤینگا (6)، ڤاڵڤێردی (8)، چوامینی (14)، ئاردا گولەر (15)، بێرناردۆ سێلڤا (20) و تیاگۆ پیتارچ (27). هێرشبەران: ڤینیسیۆس جونیۆر (7)، ئێندریک (9)، ئێمباپێ (10)، رۆدریگۆ (11)، ئیسپی (19)، ئیبراهیم دیاز (21) و یان دیۆماندی (25).
یانەی چێڵسی لە ژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ شۆڕشێکی گەورەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەستپێکردووە و بە خەرجکردنی زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆ، ریکۆردی مێژوویی شکاندووە، بەڵام ئێستا رووبەڕووی تەنگژەی زۆریی ژمارەی یاریزانان بووەتەوە. یانەی چێڵسی جارێکی دیکە لەم هاوینەدا بە خەرجکردنی بڕە پارەیەکی خەیاڵی پێکهاتەیەکی بەهێزی دروست کردووە. چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری نوێی تیپەکە ستراتیژی گواستنەوەکانی گۆڕیوە و دەیەوێت تیپێک بۆ ململانێکان رێکبخات. دوایین کارەکانی یانە لەندەنییەکە واژۆکردنی گرێبەست بوو لەگەڵ پێپ چاڤاریا بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وایکرد کۆی خەرجییەکانی یانەکە لەم وەرزەدا بگاتە ئاستێکی پێوانەیی. لەو کاتەوەی گرووپی بلۆکۆ بە سەرۆکایەتی تۆد بۆیلی لە ساڵی 2022 یانەکەی کڕیوە، چێڵسی بووەتە پسپۆڕ لە کۆکردنەوەی بەهرەمەندە گەنجەکان. بیرۆکەکە سادەیە؛ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ زۆرترین بەهرەمەند بە درێژترین ماوە، تاوەکو دواتر نرخیان لە بازاڕدا بەرزبێتەوە. هەرچەندە ئەم پلانە لە رووی داراییەوە هەندێک جار سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە ناو یاریگەدا ئەنجامی گەورەی بۆ چێڵسی بەدەست نەهێناوە. تیپەکە وەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ پلەی 10ـی بەدەستهێنا و نەیتوانی بگاتە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان. ئێستا چابی ئەلۆنسۆ ئەرکی رێکخستنەوەی تیپەکەی پێسپێردراوە. ئەو راهێنەرە دەستبەجێ گۆڕانکاری لە ستراتیژی گواستنەوەکاندا کرد و گوتی "ئێمە تیپێکمان دەوێت هاوسەنگی لەنێوان کوالێتی و عەقڵییەتدا دروستبکات". بۆ ئەم مەبەستە، چێڵسی تەنیا پشتی بە گەنجان نەبەست و یاریزانی خاوەن ئەزموونی وەک جۆردان هێندێرسۆنی تەمەن 36 ساڵ و دانی وێلبێکی تەمەن 35 ساڵی گواستەوە ریزەکانی. سەرباری هێنانی یاریزانی بە ئەزموون، خەرجییەکان بۆ گەنجانیش بەردەوام بوو. یانەکە 138 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز لە ئاستۆن ڤێلا خەرج کرد، بەوەش بووە پێنجەم گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا. کۆی گشتی وەبەرهێنانی چێڵسی لەم هاوینەدا گەیشتە 408 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی جیهان و مێژووی یانەکە. ئێستا چێڵسی خاوەنی 39 یاریزانە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە بۆ تیپێکی تۆپی پێ. پێشبینی دەکرێت 25 یاریزان لە یانەکە بڕۆن. لەنێو ئەو یاریزانانەی ناویان بۆ رۆیشتن دەهێنرێت، نیکۆلاس جاکسۆن، لایام دیلاپ و مێخایلۆ مودریک هەن. هەروەها ئەگەری رۆیشتنی ئینزۆ فێرناندێز بۆ ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی هەیە، کە ئەگەر ئەوە رووبدات، ئەلۆنسۆ هەوڵ بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی لە یانەی ئارسیناڵ دەدات. ئامادەکارییەکانی چێڵسی بۆ وەرزی نوێ بێ گرفت نەبووە. دوای دۆڕانیان بەرامبەر یوڤێنتوس و تۆتێنهام، تیپی یەدەگی چێڵسی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی جۆهۆر دی تی لە مالیزیا بە ئەنجامی 3-3 یەکسان بوو، ئەمەش کاردانەوەی زۆری دروستکرد و بە ئابڕووچوون ناویان برد. چێڵسی یەکەم یاری خۆی لە وەرزە نوێی پرێمەرلیگدا، لە 24ـی مانگی 8 بەرامبەر فولهام ئەنجام دەدات.
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.