زوهران مەمدانی سەرۆک شارەوانی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، لە ئەنجامی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ رۆژنامەنوسەکان تووشی پێکان و دەڵێت ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبرێت و ناتوانێت یاری تۆپی پێی بکاتەوە.
شەوی پێنج شەممەی رابردوو 19ـی نۆڤێمبەری 2026 زوهران مەمدانی سەرۆک شارەوانی شاری نیۆیۆرک، لەگەڵ کۆمەڵێک لە رۆژنامەنوسەکانی ئەو شارە بەشداری یارییەکی تۆپی پێی دۆستانە کرد، بەڵام ئەو یارییە دۆستانە بووە هۆی ئەوەی سەرۆک شارەوانی ئەو شارە تووشی پێکانێکی قورس بێت و لە کۆتایی یارییەکە بە دارشەقەکە یاریگا جێبهێڵێت.
مەمدانی تەمەن 35 ساڵان رۆژی دواتر بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و رایگەیاند، لەو یارییە دۆستانەیە لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە. لەو کاتە رۆژنامەنوسێک هۆکاری پێکانەکەی لێدەپرسێت و ئەویش دەڵێت ” پێموایە هۆکارەکەی ئەوەیە پێش دەست پێکردنی یارییەکە راهێنانی باشم نەکردووە ”.
یارییەکە بە بردنەوەی تیپی زوهدان مەمدانی سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک کۆتایی هات و بە گووتەی خۆی بەهۆی ئەو پێکانە نزیکەی 9 مانگی دیکە، ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکە بکاتەوە و لە یاریگاکان دادەبڕێت.































































