وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، رێنمایی نوێی بۆ خۆپاراستن لە وەرزی گەرما بڵاو كردەوە و داوا لە هاووڵاتییان پابەندبن پێوەی.
لە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیی هاتووە كە داوا لە هاووڵاتییان دەكات تاوەكوو دەكرێت لەماڵەوە نەچنە دەرەوە، بەتایبەت لە كاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەكوو 5:00ـی ئێوارە، ئەگەریش چوونە دەرەوە چەتر و چاویلكە بەكار بهێنن و جلوبەرگی رەنگ كراوەش لەبەر بكەن.
لە بڵاو كراوەكەشدا هاتووە، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لە كاتی گەرما بە هیچ شێوەیەك دەرمەچن و لەماڵەوە بمێننەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
لەبارەی خواردن و خواردنەوەشەوە وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، پێویستە لە كاتی گەرمادا هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە خواردن و خواردنەوە گازی و ساردەمەنییەكان و زۆرترین ئاو بخۆنەوە چونكە باشترین شلەیە بۆ پارێزگاری كردن لە وشكبوونەوەی جەستە


































































