شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
لە ساڵی ٢٠٠٩ هاووڵاتییەکی چینی بە ناوی مینگجینگ لە وێستگەیەکی شەمەندەفەردا ڕووبەڕووی دوو کەسی کورت بووەتەوە. هەوڵی دەدا قسەیان لەگەڵ بکات و لە ژیانیان بزانێت. چیرۆکە دڵتەزێنەکانیان بۆ مینگجینگ و ئەو ئاستەنگانەی کە باڵا کورتی ئەوان لە داهاتەکەیاندا دروستی کردبوویان بۆ گێڕایەوە. مینگجینگ بڕیاریدا پلانێک بۆ بەناوبانگکردنی کورتهباڵاكان جێبەجێ بکات و داهاتێکیان بۆ دابین بکات.
بۆ ئەم مەبەستەش پارکێکی تایبەت بەو چینه کردەوە. لەم پارکەدا کرێکاران کە باڵایان لە ١.٣٠ سم کەمترە، لەسەر لوتکەی گردێک لە باشووری چین نمایشی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن


































































