زاری كرمانجی
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” هاوكاری مانگانەی سەرۆكی حكوومەت مەسرور بارزانی بۆ مامۆستا و وتاربێژە خۆبەخشەكانی سنووری ئیدارەی سۆران بەردەوامی هەیە .
د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، ئاشكراشی كرد:” مانگانە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی هەر وتاربێژێكی ئاینی خۆبەخش 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت .
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 125 وتاربێژ ناوی لای ئێمە تۆمار كراوە و مانگانە لەم هاوكاریەی سەرۆكی حكوومەت سود مەند دەبن .
گووتیشی:” لە هەوڵی بەردەوامداین بۆئەوەی وتاربێژە ئاینییە خۆبەخشەكان بكەینە گرێبەست .


































































