دوێنێ دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراق، نووسراوێكی دەركردبوو كە هاوردەی زێڕ و مۆبایل لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی قەدەغە دەكرێت، بەڵام ئەمڕۆ دوای هاتنە سەرخەتی حكوومەتی كوردستان، ئەو نووسراوەی هەڵوەشاندەوە كە لەبارەی قەدەغەكردنی گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی كردبووی.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی شوبات، ماڵپەڕی وشە ئەمڕۆ بڵاوی كردۆتەوە، ئەو بڕیارەی حكوومەتی عێراق دژی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانێ درابوو، بۆ گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی، هەر بە فەرمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.
زیاتر نووسراوە ” ئەو فەرمانە لە نووسراوێكدا بووە كە بەشی گواستنەوەی ئاسمانیی سەربە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی، ئاراستەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكان كردووە”.
لە نووسراوەكەدا كە رۆژی 25 دەركردەی بۆ كراوە و رۆژی 24ی مانگ واژووی لەسەر كراوە و تێدا هاتووە، نابێت زێڕ، مۆبایل و سەرجەم ئامێرەكانی تەكنەلۆجیای زانیاری لە رێگەی گواستنەوەی ئاسمانی و كارگۆوە، بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بگوازرێنەوە.

































































