نەجیم عەبدولڵا ئەحمەد بیەیی
عەبدولڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسكۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە.
ساڵی ١٩٦١ بەشداری لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی نەمر دەكات، ساڵی ١٩٦٣ لە شەری بەناوبانگی دووەمی چیایی پیرس لەبەرگریكردنێكی قارەمانانە بە سەختی بریندار بووە، لەژیانی پێشمەرگایەتی دا سێ جار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی رۆژهەڵاتی كوردستان (ئێران) بووە، لەوێش وەك پێشمەگەیەكی ماندۆنەناس بەشداری لە شۆڕشی گوڵان كردووە، دوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوتەوە باشووری كوردستان لە قەزای سۆران نیشتەجێ دەبێت.
دوای خزمەتێكی زۆر بە شۆڕش و كوردایەتی و ڕێبازی پیرۆزی ڕۆژی ٥ێ ئابی ٢٠٢٤ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، لە گۆرستانی گوندی بیەی سەر بە دەڤەری بارزانی قەزای میرگەسۆر بە خاك سپێردرا.
































































