مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سەبارەت بە بەڵگەنامە نوێیەكانی دۆسیەی جێفری ئێپستین ڕاگەیاند “دەبێت ئەو دۆسیە دابخرێت و بایەخ بە پرسەكانی دیكەی وڵات بدرێت، چونكە ئێپستین لەگەڵ نووسەرێكی ئەمەریكی پیلانیان بۆ ئەوە گێڕا بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا شكست بهێنم.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، ڕۆژی سێشەممە 3ـى شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، لە كۆشكی سپی سەبارەت بە دۆسیەی ئێپستین بەم شێوەیە قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان كرد و گووتی “لەبارەی ئێپستینەوە ئەمە دەڵێم، ڕۆژنامەوانێك بەناوی (مایكڵ) وۆڵف و ئێپستین پیلانیان دژی من گێڕا و زۆر بە سەختی شەڕیان كرد بۆ ئەوەی من لە هەڵبژاردنەكاندا بدۆڕێم.”
هاوكات ترەمپ جەختی لەوەشكردەوە كە دۆسیەی ئێپستین “كێشەی دیموكراتەكانە” نەك كۆمارییەكان و ڕاگەیاند “كاتێك ئێپستین لە ژیاندا بوو، كەس گرنگی پێ نەدەدا؛ كاتێكیش مرد هەمووان گرنگی پێ دەدەن، بەڵام ئەمە بەڕاستی كێشەی دیموكراتەكانە.”
لە بارەی بەڵگەنامە نوێیەكانی ئێپستین كە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەوە بڵاو كرایەوە ترەمپ دەڵێت “بەڵگەنامەكانم نەخوێندوونەتەوە و سەرقاڵی زۆر شتم، بەڵام دڵنیام ئەوان باشن، ئەگەر شتێك هەبووایە، دەبووە مانشێتی گەورەی هەواڵەكان.”

































































