مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا، هەر یەك لە وەزیری ناوخۆی ئێران و بەڕێوەبەری پۆلیسی كرماشانی خستە نێو لیستی ئەو كەسانەی كە سزا دەدرێن .
سكۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریكا، ڕۆژی هەینی 31ـى 1ـى 2026، ڕاگەیاند “ئسكەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران و مەهدی حاجیان بەڕێوەبەری پۆلیسی كرماشان، بە تۆمەتی سەرپەرشتی كردنی هێزە بكوژەكانی جێبەجێكردنی یاسای كۆماری ئیسلامی و كوشتنی بە كۆمەڵ و توندوتیژی سێكسی بەرامبەر خۆپیشاندەران لە پارێزگای كرماشان، خرانە لیستی ڕەشی سزاكانەوە،”
دەشڵێت “ڕژێم لەبری بنیاتنانی ئێرانێكی ئاوەدان، هەستاوە بەفیڕۆدانی ئەو داهاتەی لە نەوتی میللەت ماوەتەوە بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی و مووشەك و بریكاری تیرۆریستی لە سەرانسەری جیهاندا.”
وەزیری خەزێنەی ئەمەریكا، جەخت لەوەش دەكاتەوە “سەرۆك ترەمپ لەگەڵ خەڵكی ئێران دەوەستێتەوە و فەرمانی بە خەزێنەی وڵات داوە كە گەمارۆ بەسەر ئەندامانی ڕژێم بسەپێنێت. وەزارەتی خەزێنە بەردەوام دەبێت لە كردنە ئامانجی تۆڕەكانی ئێران و نوخبە گەندەڵەكان كە لەسەر حیسابی گەلی ئێران خۆیان دەوڵەمەند دەكەن.”

































































