مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئازای ئێراندا وەستاوە.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو: “پێموایە خەڵک دەست بەسەر هەندێک شاردا دەگرن”.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی باجی مامەڵەی لەگەڵ خەڵکی ئێران دەدات و دەشڵێت: “زۆر بە ڕوونی و بێ دوو دڵی ئەوەم ڕاگەیاندووە کە ئەگەر (کۆماری ئیسلامی) دەست بە کوشتنی خەڵک بکات، ئێمە هەنگاو دەگرینەبەر. ئێمە زۆر بە توندی لێیان دەدەین لەو شوێنەی کە زۆرترین ئازاری هەیە؛ گورزێک کە زۆر بە توندی لێیان دەدات لەو شوێنانەی کە زۆرترین ئازاری هەبێت.”

































































