لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەفرێكی باش باریوە، لە هەندێك ناوچەی ئەو سنوورە زیاتر لە 70 سم بەفر باریوە، هێشتاش بەفر بارین بەردەوامە، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، دەڵێت: توانیومانە زۆربەی زۆری ڕێگەوبانەكان لە بەفر خاوێن بكەینەوە و گرفتی هاتووچۆ نییە.
ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، زۆربەی هەرە زۆری ڕێگەوبانەكانی سنووری مێرگەسۆر خاوێن كراونەتەوە، تەنیا ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت نەبێت، كە لەو سنوورە 50 سم بەفر باریوە، ئەویش پاش چەند كاتژمێرێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و گرفتی هاتووچۆ نامێنێت.
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، دەشڵێ: لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەفرێكی زۆر باریوە، لەسەر ڕێگەی شێروان مەزن- سێڵكی زیاتر لە 70 سم بەفر باریوە، لەسەر ڕێگەی لێرەبیر- دۆرێ بەفرێكی زۆر باریوە و زیاتر لە سێ جار لە بەفر خاوێن كراوەتەوە، ڕێگەی مێرگەسۆر- پیران خاوێن كراوەتەوە، هەروەها لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر 15 بۆ 20 سم بەفر باریوە و توانیومانە لە هەموو ئەو شوێنانە ڕێگەوبانەكان خاوێن بكەینەوە و گرفتی هاتووچۆ نییە.
ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، گوتیشی: داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی ڕێنمایەكانی هاتووچۆ بن و ئەو شوێنانەی مەترسیدارن ئەگەر ئەگەر بۆ كارێكی پێویست نەبێت بەكارنەهێنن.

































































