
فاتمە موهاجرانی، گووتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سێ وڵاتی ئورووپایی (ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا) سەبارەت بە پرسە ناڤۆکییەکان لەبەردەم “مەرجێکی ئاڵۆز”دایە و “دانوستان بە مانای هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن” لە ئێستادا بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو بە پێگەی (سپۆتنیک)ی گووتووە ” کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کاتێک ئاستەنگێکی نەبووە بۆ گووتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان و ڕاوێژکارییەکانی ئێستا زیاتر لەسەر ئاڵوگۆڕی بیروڕاکانە نەک گەیشتن بە ڕێککەوتن”.

































































