پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە گرنگییەوە سەیر دەكرێت
راپۆرت-زاری كرمانجی
نووسەر و چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆ، لە ڕاپۆرتێكی زاری كرمانجی دا باس لە خۆڕاگری و پێشكەوتنەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی دەكەن و دەڵێن: سەرەڕایی بەربەستەكانی بەغدا ڕۆژبەڕۆژ هەرێمی كوردستان پێش دەكەوێت، كار و پڕۆژەستراتیژییەكان و بووژانەوەی كەرتی گەشتیاری هاووڵاتییانی شارەكانی عێراقی سەرسام كردووە.
جەبار عەبدوڵڵا مهاجر، نووسەر و چالاكوان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، كابینەی نۆیەم نموونەی شەفافیەت و بەدیهێنەری دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و ئایینی و پێكەوژیان بووە، لەڕووی پڕۆژەوە ئەو كابینەیە كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ و بونیاتنەری بەشێوازێكی مۆدێرن كاری لەسەر كردووە و بە ئامانج گەیشتوون و بەشێكیشیان ئێستا لە جێبەجێ كردندان، سەرەڕای تەحدیەكانی بەردەم ئەو كابینەیە، بەڵام لێهاتوویی و تواناكانی سەرۆكی حكوومەت بێ ئەندازە بووە لە سەرخستنی ئەو كارنامەی لەبەردەم پەرلەمانتاران پێشكەشی كردوو و سوێندی لەسەر خواردووە، گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خۆیان ستایشی ئەو پێشكەوتننانە دەكەن كە لە كابینەی نۆیەم بەدیهاتوون.
دەشڵێت: كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەسەردەمی كابینەی نۆیەم ئەنجامدراون، یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی ئەو كابینەیە پڕۆژەی ڕێگەوبان بووە كە ئیستا 90% كارەكانیان بەجێ گەیاندووە گۆڕانكاری گەورە لەو بوارەدا ڕوویداوە و بۆتە جێگەی دڵخۆشی شۆفێران و گەشتیاران، سۆران لە نموونەی ئەو شارانەیە كە چەندین ڕێگای دووساید و بەرزەپردی تیادا جێبەجێ كراون، كە سیمایێكی جوانیان بەخشیوەتە شار، هەروەها پڕۆژەی ڕووناكی پارێزگاری كردن لە ژینگە بەهۆی هەڵگرتنی مووەلیدەكان، پڕۆژەی پاراستنی سەرچاوكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی كۆمەڵێك بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو لەكاتی پێویست، پڕۆژەی بە ئەلكترۆنیكردنی دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی نەهێشتنی ڕۆتنیات و كارئاسانیكردن و ڕایكردنی كاری هاووڵاتییان بە باشترین شێوە و كەمترین كات، پڕۆژەی كارتی بانكی بۆ مووچەخۆران، پڕۆژەی بەرەوپێشبردنی ناوچە گەشتیارییەكانی ناوچە جیاجیاكان كە ئێستا بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆ، لەئاست نێودەوڵیش بە هەمانشێوە پێگەی هەرێمی كوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە.
د. تاڵیب شێروانی، مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی گووت: سەرباری قەیرانە سروشتی و دەستكردەكانی یەك لەدوای یەك و دوای 6 ساڵ لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكاتی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دەست كەوتەكان و ئامانج و پلانە ستراتیژیەكانی بەڕێزیان ڕوونتر دیارن كە لە چ ئاستێكدا كاریگەریان لەسەر بەهێزكردنی حكوومەت و حكومڕانی هەرێم هەبووە لە هەمبەر هەموو سەختییەكان، شاهێدی ئەوە بووین كە لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەكەی، ڕووبەڕووی چەندین تەحەدیات بووەوە، جا لە پیلانی نەیاران بگرە تا مووشەك بارانكردنی هەرێم وەك فشار، هەروەها پیلانی ناوخۆ لە بایكۆت و چەواشەكاری و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ نەیاران و ناخەزان، بۆ بێ هیواكردنی خەڵك و نەمانی متمانە بە حكوومەتی خۆیان، لە لایەكی تر ڕووداوەكانی ناوچەكە و دابەزینی نرخی نەوت كە تاكە سەرچاوەی داهات بوو، هەروەها ڕووداوە سرووشتییەكان وەك لافاو و كەم بوونی سەرچاوەكانی ئاو و هاتنی پەتای كۆرۆنا، هەموو ئەمانە لە یەكەم ساتی دەست بەكاربوونی، یەك بە دوای یەك بوونە تەحەدیات لە پێش خۆڕاگری بەرێزیان، بەڵام بە كردار سەلماندی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان بەردەوام دەبێت.
گووتیشی: لە كابینەی نۆیەم بە هەزاران كیلۆمەتر ڕێگای دووساید دروستكراون و نۆژەنكراونەتەوە، سەدان پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروستكراون، لە كەرتی گەشتیاری ژێرخانێكی بەهێزی پەرەپێدا لە رێگەی دروستكردن و نوێكردنەوەی سەدان هاوینەوار و جێگەی گەشتیاری و دروستكردنی كۆڕنیش و هۆتێل و مۆتێل، گرینگی دان بە بۆنە نەتەوەییەكان تا لە هزر و بیر خەڵكی و گەشتیاران بمێنن بۆ نموونە نەورۆز، بە هۆیەوە ئێستا لە هەرچوار پارچەی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و جیهان دێن بۆ پایتەختی نەورۆز (ئاكرێ)، لە كەرتی تەندروستی، لە سەردەمی كۆرۆنا، دەیان ملیار دینار تەرخانكران بۆ بەهێزكردنی نەخۆشخانە و تاقیگەكان، كردنەوەی نەخۆشخانە و تاقیگەی نوێ لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، ئێمە بینیمان كە كوردستان لەو ڕووەوە لە زۆرێك لە وڵاتانی پێشكەوتوو باشتربوو، لە كەرتی كارەبا، لەسەرەتای دەستبەكاربوونی بەرێزیان تێروانینیان هەبوو كە ساڵانێكە كارەبا كێشەكی سەرەكییە بۆیە بە لێزانانە توانی ئەو خەونە بەدی بهێنێت كە لە هەرێمی كوردستان كارەبای ٢٤ كاتژمێر هەبێت ئەویش لەرێگەی پڕۆژەی ڕووناكی هاتەدی”.
ئەو مامۆستای زانكۆ، دەشڵێت: لەلایەكی دیكەوە لە كابینەی نۆیەم كاری جددی كرا لە بواری بە دیجیتاڵكردنی دامودەزگاكانی هەرێم، لەپێناو نەهێشتنی گەندەڵی و ڕۆتین، دەستكرا بە سیستەمكردنی تەواوی كاروبارەكانی هەرێم و بەوەش كار ئاسانی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستكرد، لەوانەش پڕۆژەی هەژماری من كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژیەكان كە نەیارانی پێ قەلس كردوون، هەروەها لە بواری خوێندنی باڵا و كەرتی تایبەت و هێنانە كایەی بۆردی متمانە بەخشین بۆ پرۆگرامەكان و سەربەخۆیی كردنی زانكۆكان لە بواری زانستی و كارگێری و پاڵپشتیكردنی قوتابییان و دەیان و سەدان پڕۆژەی تر كە هەموویان خزمەت بە گشتی دەكەن.

































































