مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی دا ڕاگەیاند كە ئەو پێناسەیەی لە دەستووری عێراقدا بۆ ناسنامەی عێراق دیاریكراوە، ناسنامەیەكی هیچ و بێبایەخە، بەشێك لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەكانی عێراق، هەوڵی لابردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەدەن.
چاوپێكەوتنێكی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ كەناڵی دیجلە، بەشێك لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەكانی عێراقی نیگەران كردووە و لە پەرلەمان كار لە سەر كۆكردنەوەی واژۆ دەكەن بۆ دەستلەكاركێشانەوەی .
مەشهەدانی لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی لەوە كردووە كە ئەو پێناسەیەی لە دەستووری عێراقدا بۆ ناسنامەی عێراق دیاریكراوە، ناسنامەیەكی هیچ و بێبایەخە و ئاماژەی بەوەش كردووە مانگی داهاتوو عێراق دەكەوێتە بەردەم خۆپیشاندان، پەنا بۆ حكومەتی فریاگوزاری دەبرێت.
ژمارەیەك پەرلەمانتار ئەم قسانەی مەشهەدانی كە بارەی ناسنامەی عێراق كردوویەتی بە پێشێلكردنی دەستوور ناوی دەبن و داوا دەكەن لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دوور بخرێتەوە.


































































