زاری كرمانجی – سۆران :
فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند “قەیرانی سووریا پرسێكی ناوخۆییە بەڵام بۆ هەموو پێشهاتێكی لەناكاو ئامادەین”.
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە كرد “ناتوانین نادیدە بین بەرامبەر سووریایەك كە گرووپە تیرۆریستییەكان تیایدا باڵادەست بن”.
وتیشی “رووداوەكانی فەڵەستین ناوچەكەیان بردووەتە قۆناغێكی نوێوە”.
ئاماژەیشی بۆ ئەوەكرد “ئەوەی لە سووریا روودەدات رووداوێكی نێوخۆییە و هەوڵدان بۆ گواستنەوەی رووداوەكان بۆ عێراق پیلانی داگیركەرانە”.
فەلاح فەییاز وتیشی، “رژێمی زایۆنی لە رێگەی رووداوەكانی سووریاوە دەیەوێت ئێمە فەلەستین لەبیر بكەین”.


































































