دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغدا كرا

    لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغدا كرا

    نرخی مریشکی زیندوو دابەزی

    نرخی مریشکی زیندوو دابەزی

    دابەشكردنی نەوت نرخی لە بازاڕ دابەزاند

    دابەشكردنی نەوت نرخی لە بازاڕ دابەزاند

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا دەکات

  • عێراقی
    قاچاخچێتی نەوت ساڵانە ٢ ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت

    لەعێراق پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێی فۆرد ئێڤەرێست لادرا

    فایەق شێخ عەلی : بنكەی سەربازیی ئیسرائیلی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا هەن

    یەک ملیۆن منداڵی عێراقی لە بازاڕەکاندا کار دەکەن

  • جیهانى
    ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر هێرش كردنە سەر ئێران رێككەوتن

    “جەنگ نزیکە؛ پێویستە تاران دەستپێشخەریی لێدانی گورزی یەکەم بکات”

    کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ ڕێککەوتنی یاسایی کۆتایی هات

    وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا : تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمان لەگەڵ ئێران 48 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • وتار
    بوژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە کابینە نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا

    خاک، قەوارە، سەروەری بوونی نەتەوەیەک هێڵی سوورە

    مەسروور بارزانى، بەکردار ئاوەدانى بەرپرسیارێتى مێژوویی بەرامبەر کوردستانێکى بەهێزوخۆڕاگر

    هەرێمی کوردستان لە بەردەم سیاسەتی ناوەندگەریی عێراق و ئاڵنگارییە ناوخۆییەکاندا

    ” کارتێکی فشارە، یەکێتی نیشتمانی لە ململانێکانی بەرانبەر پارتی بەکاری دەهێنێت”

    نهێنی بایۆلۆژی بێداری مرۆڤی مۆدێرن لە بەرامبەر شاشەکاندا

  • ڕاپۆرت
    شەپۆلی ناڕەزایی لە سلێمانی دژی هەوڵەكانی جیابوونەوە ؛ پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركێكی نەتەوەییە

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    پرسی كورد لە عێراق؛ لە مافی چارەی خۆنوسینەوە بۆ فیدڕاڵیزم

    ڕۆڵی ڕواندز لە شۆڕشی ئەیلولدا

    ڕۆڵی ڕواندز لە شۆڕشی ئەیلولدا

    شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

  • دیمانە
    مەحموود محەمەد: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی خۆش دەکەین

    ئیدارەی سۆران پێویستیی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی بەپەلەیە

    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

  • ئابوورى
    نرخی بیتکۆین بەرزبووەوە و سنووری ٦٠ هەزار دۆلاری تێپەڕاند

    نرخی غازی بازرگانی بەرزبووەوە

    نرخی غازی بازرگانی بەرزبووەوە

    لە ڕۆژی یەکەمدا نزیکەی چوار ملیار دۆلار داهاتی تۆمارکرد

    لەم شارۆچكەی ئیدارەی سۆران شێوازی دابەشکردنی غازی حکومی دەگۆڕدرێت

  • وەرزشی
    بەیاننامەیەك لە یانەی هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەریان

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    کوڕە کوردێک بووە باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا

    وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی سۆران دیاری کرا

  • تەندروستى
    پشکنینی نوێی خوێن پێشکەوتنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەپێوێت

    گەندەڵی و ساختەکردنی دەرمانی گیایی و فرۆشتنی لەژێر دروشمی چارەسەری سروشتیدا

    گەنجینەیەک لە تەندروستی بۆ چاو و پێست و بەرگری لەش

    توێژینەوەیەکی نوێ هۆکارە سەرەکییەکانی خوێنبەربوونی مێشک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    دوای 20 ساڵ لە جیابوونەوە؛ دوو هاوسەری بەتەمەن جارێكی دیكە هاوسەرگیرییان كردەوە

    باوكێك كچەكەی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەكەوە فڕێ دایە خوارەوە و كوشتی

    بۆچی ئافرەتان لە پیاوان زیاتر تووشی ئازار دەبن ؟

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

  • هەمەڕەنگ
    نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی

    نرخی دۆلار و زێڕ دابەزی

    کاتێک کۆمپیوتەر لە پاڵەوانی جیهانی شەترەنجی بردەوە

    كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە

    كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە

    کەشتیی “ستارشیپ” دوای ١٤ سووڕانەوە بە دەوری زەویدا، بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە سەر زەوی

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home ڕاپۆرت

پشووی هاوینت چۆن بەڕێ كرد؟

4 ساڵ له‌مه‌وپێش
پشووی هاوینت چۆن بەڕێ كرد؟
101
VIEWS
Share on Twitter

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جۆرێك دەڵێن پشووی هاوین واتا پەروەردە و فێربوون و رۆشنبیربوون و زمانزانی، جۆرێكی تر دەڵێن پشووی هاوین واتە پشوو، ئیدی هەرچی پێت خۆشە دەتوانی بیكەیت جگە لە خوێندن و فێربوون، هەندێكیان پێیان وایە پشووی هاوین باشترین دەرفەتە بۆ فێربوونی زمانێك و خوێندنەوەی چەند پەرتووكێك، هەندێكی تریشیان پێان وایە پشووی هاوین واتە وەرزی كاركردن .
لەم راپۆرتە زاری كرمانجی زۆرترین گەنجی لە رێگەی پرسیارێك “پشووی هاوینت چۆن بەڕێكرد “دواندووە
وەرزی كاركردن
زۆرێك لە گەنجان، بە تایبەت خوێندكاران پشووی هاوین بە دەرفەت دەزانن بۆ كاركردن لە پێناو پاشكەوتكردنی بڕێك پارە بۆ خەرجی خوێندەكەیان، بۆیە لەگەڵ داخستنی دەرگای قوتابخانەو كۆتای هاتنی ساڵی خوێندن، بەشێكی زۆر لە قوتابیان و خوێندكاران جل و بەرگی كرێكاری لە بەر دەكەن و بە دریژایی پشووی هاوین خەریكی كاركردن دەبن.
سەركار حەمەدەمین خوێندكاری پۆلی دەیەمی ئامادەییە، زیاتر لە سێ ساڵ دەبێ هەروەكو خۆی باسی دەكات لە پشووی هاوین و لەگەڵ داخستنی قوتابخانە، جلوبەرگی كرێكاری لەبەر دەكات و خەریكی كار كردن دەبێت، ئەو دەڵێ‌ :”پشووی هاوین دەرفەتێكی باشە بۆ ئێمەی گەنج تا كار بكەین و بڕە پارەیەك بۆ خۆمان پاشكەوت بكەین”، سەركار كاركردنەكەی بە هاوكاریكردنی باوكی دەزانێ‌ و دەڵێ‌:” لە ماڵەوە چوار كەسمان قوتابین، كاتێ پشووی هاوین كۆتایی دەهێت و پرۆسەی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە، باوكم خەمی دابینكردنی پێداویستییەكانی قوتابخانەیە بۆمان، بە تایبەت جلوبەرگ و جانتا بۆ هەردوو برا بچووكەكەم، لەو كاتە هەستێكی زۆر ناخۆشم دەبێت كاتێ‌ دەبینم بارگرانییەكی زۆر لەسەر شانی باوكمە، بۆیە هاوینان كار دەكەم و خەرجی پیداویستیەكانم دابین دەكەم و هەندێ جار بەشی یەكێك لە براكانیشم دەكات، ئەو سێ‌ ساڵە زۆر ئاسوودەم كە بە ماندوویەتی و ئارەقەی نیو چاوانی خۆم، پێداویستیەكانم دەكڕم و هاوكاری باوكی خۆم دەكەم و بەشێك لە دابینكردنی پێداویستیەكانم لە كۆڵ كردووتەوە”.
رەهێل ئیسماعیل قوتابی پۆلی هەشت، لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی لەیەكێك لەكۆڵانەكانی گەڕەكێكی شاری سۆران خەریكی كێشانەوەی بلووك بوون بۆ سەر بانی خانوویەكی دوو نەهۆمی، ئەو دەیگووت” مسروفاتی خوێندن زۆرە، بۆیە ناچارین لەم وەرزە كار بكەین، تاكو هەندێك پارە دەست بخەین و لەكاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن بیرمان تەنها لای خوێندن بێت و ئەو بارە قوڕسەی لەسەر شانمانە سووكی بكەین و بیرمان بۆ لای جلوبەرگ و كەل و پەلی خوێندن نەچێ كە چۆن چۆنی دابینی بكەین”.
كازم قادر ئەویش قوتابی پۆلی دەیەمی ئامادەییە و برادەری سەركارە و زۆربەی كات پێكەوە دەچنە سەر كار، ئەو لەنێو خۆڵ و خاشاكی هەڵوەشاندنەوەی بینایەكە ون ببوو، جلوبەرگەكانی رەنگە راستەقینەكەی خۆیان لەدەستدا بوو، و رەنگێكی مەیلە و خۆڵاوییان گرتبوو، ئەو جار جارە كڵاو عەسیرییەكەی سەری دەهێنایە خوارێ و قژە درێژەكەی بەدەستەكانی خاوین دەكردەوە لە پاشماوەی ئەو خۆڵەی بەسەرییەوە نیشتبوو، ئەو دەڵێ”ئەمەیە وەزعی قوتابی با هەموو خەڵك بزانێ، ئەگەر ئەو كارە نەكەین دەبێ لەكاتی خوێندندا چاومان لەدەستی ماڵەوەو حكومەت بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانمان”، بەشێك لە قوتابیان لەپشووی هاویندا بەشداری دەكەن لە خولە جۆر بە جۆرەكانی رۆشنبیری و پەروەردە و فێركردن، بۆ ئەم مەبەستە كازم دەڵێ”ئێمەش حەزمان دەكرد ئێستا لە خولێكی فێربوونی كۆمپیۆتەر یان زمان بەشداریمان كردبوایە، بەڵام لەكاتی دەسپێكردنەوەی خوێندن و كرانەوەی قوتابخانەكان، ئەو جۆرە خولانە بە هانای ئێمەوە نایەت جگە لە پارە”.
زۆر لە قوتابیانی كاركەر، داواكار بوون لە حكومەتی كوردستان كەوا كاری زیاتر بكاتن لەپێناو دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی خوێندن و بەهاناوە هاتنی قوتابیان و رزگار كردنییان لە كاركردنی هاوینە.
یەكێك لە توێژەری كۆمەڵایەتی لە واڵەكەی خۆی لە فەیسبووك نوسیوویەتی :” زۆر لەو قوتابیانەی كار دەكەن، روخساری خۆیان دادەپۆشن و حەز بەوە ناكەن كەس بیاناسێت، ئەمەش كاریگەری دەروونی دەخاتە سەر قوتابیەكە و لەداهاتوودا رەنگدانەوەی بۆ سەر خودی قوتابیەكەو خوێندنەكەشی دەبێت”، توێژەرەكە خێزان بە پاڵنەرێك دەبێنێت لە بەرامبەر كاركردنی قوتابیان، بەتایبەت ئەوانەی لە تەمەنی بچووك دانە و دەڵێ”كاركردنی قوتابیان لە پشووی هاویندا، زیاتر لەژێر پاڵەپەستۆی خێزانەكەیانەوەیە، ئەوەش لەئەنجامی نەبوونی هۆشیارییە لای خێزانەكان، چونكە هەر خێزانەكانن داوا لە رۆڵەكانییان دەكەن كار بكەن، ئەوان كاتێ‌َ پشوو وەردگرن بۆ ئەوەیە فێری شتی زیاتر ببێت، بەداخەوە زۆر لەدایك و باوكان شانازی بەو كوڕانەیان دەكەن كە لەو كاتەدا خەریكی كاركردن دەبێت، بۆیە هەر زوو پێدەڵێن كوڕكەمان كاسب بووە، ئەو جۆرە خێزانانە ئەوەندە حەز ناكەن كوڕە قوتابییەكانیان لەخولێكدا بەشداری بكاتن و كۆمپیۆتەر فێر ببێت وەیان شارەزایی لەزمانێكدا پەیدا بكاتن”.
مامۆستایەكی قۆناغی ئامادەیی كە حەزی نەكرد ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، دەڵێ”ئەو رۆژە دوو لەقوتابییەكانم بینی خەریكی كاركردن بوون بەو رۆژە گەرمە، زۆر پێم ناخۆش بوو، ئێوارەكە بە باوكی یەكێك لەقوتابیەكانم گووت كە چیتر كوڕەكەی نەنێرێت بۆ كاركردن، كەچی وەڵامی باوكەكە ئەوەبوو وتی (مامۆستا لێگەڕێ با فێری ئیشكردن بن، خۆ ناكرێ هەر تۆڕی تۆڕی لە كۆڵانان بسوڕێنەوە)، جا ئەوە هەستی باوكێك بێت بەرامبەر منداڵەكەی، ئەی دەبێ هەستی منداڵەكە چۆن بێت بەرامبەر باوكی ؟”،
ئەو مامۆستایە داواكارە لە وەزارەتی پەروەردە، كە ساڵانە لە وەرزی هاوین و پشووی قوتابخانەكاندا، هەڵسێ بەئەنجامدانی خولی هەمەجۆر لە گشت شار و شارۆچكەكانی كوردستان و هەروەها ئەوەش دەڵێ”لەلایەن حكومەتەوە یاسایەك دەربچێت كەوا رێگری بكرێت لە كاركردنی ئەو قوتابیانەی كە بە تەمەن منداڵان و بە زۆری لەلایەن خێزانەكانییانەوە كارییان پێدەكرێت”.
وەرزشكردن
سەمەد عادل شانازی بەوە دەكات كە بە درێژایی پشووی هاوین لە هۆڵی لەشجوانی بووە و سینگ و دەفە و ماسولكەكانی قۆڵ و رانی گەشەییان كردووە و سەرشانی بەرز بوونەتەوە، ئەو دەڵێ‌ :” سوودێكی زۆرم لەو پشووە بینی، یەكێك لە ئاواتەكانی منداڵێم هێنایەدی كە لەش جوانی بوو، لە خوا بە زیاد بێت، ئێستا لەشێكی پڕ و جوانم هەیە و ماسولكەكانم بە تەواوی گەشەییان كردووەو خەریكە دەبمە پاڵەوان”،
سەمەد باس لەوەش دەكات پێشتر بەردەوام لە كافتریا بووە، بەڵام لە ئێستا بە هۆی وەرزشی لەش جوانی تا رادەیەكی باش لە كافتریا و نێرگەلەكێشان دوور كەوتووتەوە:” یەكێكی تر لە لایەنە باشەكانی وەرزش ئەوە بوو دووری خستمەوە لە كافتریا و نێرگەلەكێشان، زۆر برادەر پێیان دەگووتم كە هەرگیز ناتوانم لە كافتریا و نێرگەلە دوور بكەومەوە، ئەوەتا ئێستا دوور كەوتومەتەوەو بەسەر نەفسی خۆم زاڵبووم و تەندورستیشم زۆر لە جاران باشترە”.
شاڵاو حەسەن یش زۆربەی ئێوارانی پشووی هاوینەی بە مەشقی تۆپی پێی و یاریكردنەوە بەسەر بردووە، ئەو دەڵێ‌ :” زۆربەی ئێوارانم لە یاریگا بەسەر برد، هەم بە یاریكردن و هەمیش مەشقكردن، تەنیا ئامانجیشم زیاتر خۆ بەهێز كردن بوو لە رووی جەستەو تەكنیك و شێوازی شووت لێدان، ئێستا دەتوانم بڵێم سەت لە سەت جیاوازم لەگەڵ چوار مانگ بەر لە ئێستا”،
شاڵاو پێی وایە هەر كەسەو دەتوانێ لە رێگایەكەوە خزمەت بە شار و نیشتمان و نەتەوەكەی خۆی بكات و دەڵێ‌:” من هەست دەكەم تەنیا لە تۆپی پێ دا سەركەوتووم، بۆیە بایەخی زیاترم پێی داوە، ئەوەتا لە جیهان بە هەزاران یاریزان هەیە تۆپی پێ ئەوەی گەیاندووە بە لووتكەی خۆشگوزەرانی و ناوی وڵات و نیشتمانی خۆی بە بەرزی هێشتوتەوە و توانیوویەتی كاری خێرخوازیش بكات و خزمەتی نەتەوەكەشی بكات، منیش ئەو ئامانجم هەیە و كاری بۆ دەكەم “.
كافتریا
قارەمان ناوی خواستراوی ئەو گەنجەیە كە نەیوویست ناوی ئاشكرا بكرێ، ئەو زۆربەی رۆژەكانی لە كافتریا بەسەربردووە و بە پێكەنینەوە دەڵێ‌:” حەز دەكەم شەویش لێرە بخەوم”، دەییان گەنجی تری هاوشێوەی قارەمان هەیە، نیوەی تەمەنی خۆیان لە كافتریاكان بەسەربردووە و بەهاناشیان نەبوونی كار و شوێنی تایبەت بە گەنجان و پەراوێز خستنیانە لەلایەن كۆمەڵگە و حكومەتەوە، قارەمان دەڵێ‌ :” كاتێ هیچ كار نەبوو، یا شوێنێكی باشتر لێرە بۆ گەنج نەبوو، ئێ هەر دەبێ بینە ئێرە”.
زریان لەگەڵ قارەمان لەسەر یەك مێز دانیشتووە و نێرگەلەیەكی لە پێش خۆی داناوە و جاروبار بە دوكەڵە سپییەكەی نێو دەمی، بازنەی بچووك بچووكی پێ دروست دەكات و بە قارەمانی هاوڕی دەڵێ‌ :”بڕۆ تایتانیك رۆێشت”، وەڵامی ئەو بۆ پرسیارەكەی ئێمە تەنیا ئەوە بوو كە وتی :”توخوا زۆر خراپ لەسەر كافتریا مەنووسن با لێمان دانەخرێت”.
شاخەوانی
بەشێكی زۆری گەنجان بونەتە ئەندامی گروپەكانی شاخەوانیی و رۆژانی هەینی بە كۆمەڵ بەرنامەی چوونە شاخیان هەیە، جەبار ئەندامی یەكێك لە گروپەكانی شاخەوانییە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەو دەڵێ‌:”پشووی هاوینمان بە چوونە شاخ و دەشت و كێوە بەرزەكانی دەڤەرەكە بەسەربرد، كۆمەڵێك بیرەوەری زۆر خۆشمان تۆمار كرد و بەردەوامیش دەبین لە گەشتەكانمان”.
هاوكار ئەویش پشووی هاوینی بە شاخەوانی و راوە ماسیی بەسەربردووە بەڵام بە تەنیا و دوور لە گروپەكانی شاخەوانی، ئەو دەڵێ‌:” زۆرجار پێویستە مرۆڤ بە تەنیا گەشت بكات و تەنیا لەگەڵ خودی خۆی گفتوگۆ بكات و خۆشی وەربگرێت، ئەمە باشترین هۆكارە بۆ ئاسوودە بوونی دەروون و باوەڕبەخۆبوون و گەشبینی لە هەمبەر ژیان و سروشت و ژینگە”.
خوێندنەوەی پەرتووك
بەختیار و وشیار و سەمیع سێ‌ هاوڕێ یەكترن و بۆ پشووی هاوین تەنیا كاریان خوێندنەوە و نووسین بووە، وشیار دەڵێ‌:” وەكو پێویست نەمتوانی ئەو چەند پەرتووكەی دامنابوو بۆ خوێندنەوە، هەر هەموویان بخوێنمەوە، بەڵام ئیدی كاتێكی خۆشمان لەگەڵا پەرتووك و چیرۆكەكان بردە سەر و لە گەڵ هەردوو هاوڕێیەكەم گەنگەشەی باشمان لەسەر پەرتووكەكان كرد و شتێ باش و بەسوود فێربووین، ئەوە گرنگترین و پیرۆزترین شت بوو لام”.
بەختیار یش دەڵێ‌:” نزیكەی 9 پەرتووكی زۆر بەهێزم خوێندەوە، دوو لە پەرتووكەكان ئی نووسەری گەورەی كورد بەختیار عەلی بوون، هەست دەكەم ئێستا زۆر جیاوازترم لەگەڵ بەختیارەكەی پێشوو”.
زمان
تەواوی ئەوانەی لەو راپۆرتە قسەیان كردووە و لەگەڵ ئەوانەی وەك راپرسیی سوودمان لێ بینین، هیچ كامیان كاریان لە سەر فێربوونی زمانێكی بیانی نەكردووە، هەروەها بەشداریی هیچ خولێكی پەروەردەیی و فێربوون و تواناسازی و زمانەوانیان نەكردووە، هۆكارەكەشی هەروەكو خۆیان باسی دەكەن:”زۆربەی خولەكان بوونەتە پارە و كەس بیری لای خزمەتككردن نەماوە”.

Previous Post

بۆ پەرەپێدانی زیاتری پڕۆسەی خوێندن زانكۆکانی سەڵاحه‌دین و دهۆك و سۆران یاداشتنامه‌یەکیان ئیمزا کرد

Next Post

كۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت

Next Post
كۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت

كۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغدا كرا

لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغدا كرا

تشرینی دووەم 22, 2026
نرخی بیتکۆین بەرزبووەوە و سنووری ٦٠ هەزار دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بیتکۆین بەرزبووەوە و سنووری ٦٠ هەزار دۆلاری تێپەڕاند

تشرینی دووەم 22, 2026
ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر هێرش كردنە سەر ئێران رێككەوتن

ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر هێرش كردنە سەر ئێران رێككەوتن

تشرینی دووەم 22, 2026
نرخی مریشکی زیندوو دابەزی

نرخی مریشکی زیندوو دابەزی

تشرینی دووەم 22, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک