زاری كرمانجی – هەولێر:
لە دیوانی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، بەئامادەبونی دکتۆر ئه‌میر عەبدولرەحمان ئەحمەد ڕاوێژكاری وه‌زیر و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، یاداشتنامهیەکی لێكتێگه‌یشتن لەنێوان هەریەک لە دکتۆر کامەران یونس محەمەد ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر و دکتۆر داود سلێمان ئه‌تروشی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك و دکتۆر شێراون شەریف قرتاس سه‌رۆكی زانكۆی سۆران ئیمزا کرا.
بەو بۆنەیەوە نوێنەری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە گوتەیەکیدا دەستخۆشیی ئیمزاکردنی یاداشتنامهیەکی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هەرسێ زانکۆکەی لە سەرۆکی زانکۆکان کرد و گوتی “شادمانم له مه‌راسیمێكی شایسته و ئه‌كادیمی ئاماده‌بووم بۆ مه‌به‌ستی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن، کە تایبەتە بە ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان سێ زانكۆی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هیواشی خواست ئەم یاداشتنامەیە ببێتە بناغەیەکی باش بۆ داهاتویەکی گەش و پێگەیاندنی نەوەکانی دواڕۆژ”.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، هەریەک لە سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سەرۆکی زانکۆی دهۆک لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سۆران بەجیا گوتەیان پێشکەش کرد، لە گوتەکانیاندا جەختی لە گرنگیی ئیمزاکردنی ئەو یاداشتنامەیە کردەوە تا بتوانن لە چوارچێوەی سیستم و ڕێکەوتنێکی هاوبەشدا خزمه‌تی زیاتر پێشکەش بە قوتابیان و خوێندکاران و پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بکەن.