پشتیوان كەریم- سۆران:
لە بارەی سكاڵای هەندێك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەهۆی پابەند نەبوونی نەخۆشخانە ئەهلیەكان، لەكاتی سەردانیكردنیان، زاری كرمانجی بەدواداچوونی كردووە. بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆرانیش وەڵام دەداتەوە.
كاوە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: بڕیارەكە وەزارەتی تەندروستی داویەتی كە دەبێت تەواوی نەخۆشخانە ئەهلیەكان 50% و نەخۆشخانە حكوومییەكانیش 100% داشكاندن بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكەن.
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ئاشكراشی كرد: بەدڵنیاییەوە گرفت هەبووە لەم بارەیەوە، بەڵام ئەم بڕیارە تازەیە و رەنگە زۆرێك لە نەخۆشخانە ئەهلی و حكوومیەكان پێیان نەگەیشت بێت، لە سنوورەكەمان كار لەسەر ئەو سكاڵایانە دەكەین”.